• سەید حەكیم گرنگی چاكسازی دارایی و كامڵبوونی دامودەزگا ئابوورییەكان دووپات دەكاتەوە

    2026/ 07 /20 

    سەید حەكیم گرنگی چاكسازی دارایی و كامڵبوونی دامودەزگا ئابوورییەكان دووپات دەكاتەوە


    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت، پێشوازی لە بەڕێز فالح ساری وەزیری دارایی كرد و لەگەڵ ئەودا باسی تازەترین پێشهاتەكانی دۆخی دارایی عێراقییان لە سایەی قەیرانی دارایی كرد.
    . بەڕێز حەکیم جەختی لە گرنگی ئامادەکردنی بودجە بۆ ئەو بەرنامانە کردەوە کە بەپێی ئەولەویەتەکان کەرتە تایبەتەکان دەکەنە ئامانج، هەروەها داوای قۆستنەوەی ئەم قۆناغەی کرد بۆ هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهاتی عێراق، هەروەها پاڵپشتیکردنی ڕەوتەکانی دەوڵەت لە زۆرترین داهات لەڕێگەی زیادکردنی بەرهەمهێنان و هەمەچەشنکردنی شوێنەکانی هەناردەکردنی نەوت..

    هەروەها بەڕێزیان داوای پەرەپێدانی واقیعی بانکی و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای مۆدێرن تێیدا کرد، و پشتگیریکردنی پڕۆژە بچووکەکان بۆ دابینکردنی هەلی کار، جگە لە ئاستی یەکگرتوو لەگەڵ دامەزراوەکانی دیکەی وەک بانکی ناوەندی و دیوانی چاودێری دارایی.
    هەروەها بەڕێزیان جەختی لە گرنگی مووچەی فەرمانبەران و شایستەی جووتیاران و بەڵێندەران کردەوە، ئاماژەی بەوەدا کە ئەم پێشینەیە بەشدارە لە بەردەوامبوونی چەرخی گەشەپێدان و بەرهەمهێنان، ڕەخساندنی هەلی کار و وەرگرتنەوەی زەوی، جەختی لەوە کردەوە کە پشتگیریکردنی کەرتی کشتوکاڵ پێویستییەکی ئابووری و کۆمەڵایەتی و ژینگەییە.
     

    Related News