سەید حەكیم لە ڕێگای گفتوگۆ و پاراستنی بەرژەوەندی هاوبەش داوای گەڕانەوەی سەقامگیری ناوچەكە دەكات
بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت پێشوازی لە بەڕێز پاتریك دۆرێل باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق كرد بە بۆنەی نزیكبوونی تەواو بوونی ئەركەكەی وەك سەرۆكی نێردەی ولاتەكەی لە عێراق.
لەم دیدارە باس لە پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی ناوچەكە و پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان عێراق و فەرنسا كرا.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە وڵاتە گەورەكان بەرپرسیارێتی خۆیان هەڵبگرن سەبارەت بە ڕووداوەكانی ناوچەكە و داوای كرد پەرەسەندن ڕابگیرێت و هێوری و ئاشتی بگەڕێتەوە و گوتیشی باشترین شت بۆ بەدیهێنانی ئەوە گەڕانەوەیە بۆ زمانی گفتوگۆ بۆ پاراستنی مافەكان هەمووان..
دەربارەی عێراق،بەرێزیان پاڵپشتی خۆی بۆ ڕێبازی دادوەری و حکومی لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی نوێکردەوە، جەختی لەسەر پێویستی گرنگیدان بە فایلە گەورەکان و سەرکەوتن بۆ پارەی گشتی کردەوە، هەروەها جەختی لە گرنگی چارەسەرکردنی پێکهاتەی کارگێڕی و پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییانە کردەوە کە گەندەڵکاران لە ڕێگەیانەوە دەچنە ناوەوە، مەرجی ئەوەی خستەڕوو کە هێنانەکایەی حوکمڕانی و بەداتاكردن و چاکسازی لە سروشتی بانکیدا هەبێت.
لەكۆتایی قسەكانیدا سەید حەکیم گوتی: کۆتایی مانگی ئەیلولی داهاتوو وادەی کۆتایی هێنانە بە ئەرکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و کشانەوەی لە عێراق”، لێرە داوای دامەزراندنی پەیوەندی دوو قۆڵی لە نێوان عێراق و بەشێک لە وڵاتانی هاوپەیمانی لە ئاستی ئابووری و سیاسی دەكەین، بە شێوەیەک کە بەرژەوەندیی هەموو لایەک بەدەست بهێنێت و سەقامگیری و سەروەری وڵاتیش بپارێزێت.