سەماحەتی حەكیم بەپێویستی دەزانێت ڕۆشەنبیری سەلامەتی ڕێگاوبان لای هەمووان بڵاوبكرێتەوە
لەرۆژی 2023-11-19 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی گوتی پێویستە ڕۆشەنبیری سەلامەتی ڕێگاوبان بۆ هەمووان بڵاوبكرێتەوە، بۆ ئەوەی ڕووداوەكانی هاتووچۆ كەمبكرێتەوە.
ئەوە لە بەیاننامەیەكی سەماحەتی هاتوە لە رۆژی جیهانی قوربانییەكانی ڕووداوەكانی هاتووچۆ، ڕوونی كردەوە " عێراق ئێستا پێشكەوتنێكی بیناسازی بەخۆیەوە دەبینیت، ئەوەش لە چوارچێوەی بەرنامەكەی حكومەت بۆ پرۆژەكانی ڕێگاوبانی ناوخۆیی و دەرەكی، ئەوەی هیوا لە دڵەكان دەبەخشێت ئەوەیە كە قەیرانی ڕێگا خراپەكان تێپەڕ بكەین، كە بەردەوام گیانی چەندین كەس بەبەردەوانی دەڕفێنن، داواشی كرد زیاتر لە پێشتر ڕۆشەنبیری و ڕێنماییەكانی سەلامەتی هاتووچۆی ڕێگاوبانەكان بڵاوبكرێتەوە.
هەروەها بەپێویستی زانی كە دەست تێوەردانی خێرا و یەكلایی كەرەوە بۆ خزمەتگوزارییەكامی فریاگوزاری هەبێت.
هەروەها جەختیشی كردەوە لەسەر وردبوونەوە و چاودێری كردنی كێشی لۆری و ئۆتۆمبیلە گەورەكانی بار تا زیان بە ڕێگا گشتیەكان نەگەیەنن.