بەبۆنەی ڕۆژی نێودەوڵەتی لێخۆشبوون، سەماحەتی حەكیم داوا دەكات بڕیاری توندتر دەربكرێت بۆ ئەوەی سنوور بۆ ڕق و كینە دابنرێت
لەڕۆژی 2023-11-15 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی داوای كرد هەموو چالاكییە ئاینی و سیاسی و بژاردن و دەركردنی بڕیارەكان زیاتر توند بكرێت بۆ سنوور دانان بۆ ڕق و كینە، ئەوە لە بەیانێكی هات بەبۆنەی رۆژی نێودەوڵەتی لێبوردن و لێخۆشبوون، ڕوونیشی كردەوە كە " لە جیهانێك كە شەڕ و ململانێ و ئاژاوەی تێدا باوە، مرۆڤایەتی ڕووبەڕووی چەندین هەژانی بەها هاتوە، هەروەها دوو ڕوویی زۆر لە پێوەرەكان بەدی دەكرێت وەك ئەوەی لە غەزە ڕوودەدات، لەم رۆژە كە ڕۆژی لێبوردنی نێو دەوڵەتییە پێویستە هەموو یەك بین لە چالاكییە ئاینی و سیاسی و بژاردەیی لە هەموو پارچەیەكی ئەو زەویە، بۆ ئەوەی پالپشتی داهاتووێكی ڕووناك بكەین بۆ گەلانی جیهان.
سەماحەتی داوای كرد بڕیاری توندتر دەربكرێت بۆ ڕاگرتنی شاڵاوی ڕق و كینە و دووبەرەكی و تیرۆر و بڵاوكردنەوەی لێبوردەیی لەنێوان مرۆڤەكان و قبوولكردنی یەكتر و خۆشەویستی و رێزگرتنی یەك وێرای جیاوازی ڕۆشەنبیری و كەلتوور.