سەماحەتی حەكیم پرسەی خۆی ئاراستەی كەسایەتیەكی دیاری پارێزگای زیقار دەكات
لەڕۆژی 2023-11-14 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پرسەی خۆی ئاراستەی كەس و كاری خوالێخۆش بوو موسا سەید كەریم یاسری كرد كە یەكێكە لە كەسایەتییە دیارەكانی پارێزگای زیقار.
لە بەیاننامەكەی پرسەكە هاتوە" بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتییەكی دیاری پارێزگای زیقارمان پێگەیشت، كە خوالێخۆشبوو، موسا سەید كەریم یاسری بوو، كە كەسایەتییەكی گرنگە و خاوەن پایەیە لە قەزای قەلعەت سوكەر، لەبەر ئەوەی خوالێخۆش بوو رۆڵێكی دیاری هەبوو لە پاراستنی ڕیزبەندی كۆمەڵگەیی و سوڵح و پێكهێنان و بڵاوكردنەوەی ئاشتەوایی و خۆشەویستی لەسەر ئاستی كۆمەڵگای عێراقیدا.
گوتیشی " تەواوی پرسەم ئاراستەی خانەوادەی بەڕێزیان و كەس وكارییان دەكەم و داواكارم لە خودای گەورە كە رۆحی پاكیان بەبەهەشتی پاك شاد بكات (انه سمیع مجیب).