سەماحەتی حەكیم داوای كرد بەشداری لە هەڵبژاردنەكان بكەن و گوێ بە دەنگی نەشاز و نەرێنی نەدەن
لەڕۆژی شەممە بەرواری 2023-8-26 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی عەشایری ئال شبل لەبەغدا و فوراتی ناوەڕاست كەوتكە لەپێش هەموویانەوە بەڕێز جەنابی شێخ مجبل ئال حسێن زغەیر بوو، سەماحەتی سوپاسی ئەرك كێشانی ئەوانی كرد بەهاتنیان وێرای هیلاكی و مەینەتییەكنی ڕێگا، دواتر پاش ئەوەی گوێبیستی قسەكانیان بوو، ستایشی ڕۆڵی ئەو هۆزانەی لە ڕووی تێكۆشان و كۆمەڵایەتی كرد بەهۆی بەرەنگاربوونەوەی دیكتاتۆریەت و ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و بەشداری كردن لە بنیاتنانی دەوڵەتی عێراقی تازە، هەروەها سەماحەتی ئاماژەی بەو ڕۆڵ و قوربانی دانە كرد لە پێناوی سەردانیكەرانی ئەبی عەبدوڵای حوسێن(سڵاوی لێبێت)، داواشی كرد دەست بەو خزمەتكردنە بگرن و درێژەی پێبدەن، لەبەر ئەوەی ئەوە ناونیشانی پاڵپشتی و دڵسۆزییە بۆ ئەهلی بەیت(سلاویان لێبێت)، هەروەها ناونیشانێكە بۆ عێراقییەكان بەدەستگرتن بە پرۆژەی چاكسازی و ڕێخۆشكردن بۆی.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر ڕەت كردنەوەی ئەو دەنگە نەشازانەی بەشێكی گرنگی دیمەنەكان دەبڕن و دەشارنەوە بۆ شێواندی سروشتی دۆخی گشتی دووپاتیشی كردەوە كە عیراق چەندین ڕكابەری و تەگەرەی تێپەڕ كردوە و ئەوەی پێی گەیشتوە لە ئەنجامی خوێنی شەهیدان و قوربانی گەورە هاتووتە دی كە رۆلەكانی پێشكەشیان كردوە، ڕوونیشی كردەوە كە گرنترین گۆڕانكاری ئەوەیە خوێندنەوەی ئەرێنی لە وڵاتانی دراوسێ و نێودەوڵەتی سەبارەت بە سروشتی عێراق هەیە.
سەماحەتی ڕوونیشی كردوە كە عیراق ئێستا بە دۆخێكی سەقامگیری لەسەر ئاستی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەمنی و ئابووری تێدەپەڕێت، داواشی كرد بەشداری لە هەڵبژاردنەكان بكەن بۆ دەستینشانكردنی ئەنجومەنێكی پارێزگای پاك و دڵسۆز و چالاك كە ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی پارێزگارێكی باش بە هەمان خاسیەتەكانی ئەنجومەنەكە دیاری بكەن، هەروەها ڕوونیشی كردەوە كە بەهۆی بوونی پارە، دەكرێت ئاستی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان زیاتر پەرەی پێ بدرێت، هەروەا هۆشداری دا سەبارەت بە هەندێك لە میدیاكان كە قسەی نەرێنی و بێ ئومێدی بڵاودەكەنەوە بۆ هاوڵاتی سەبارەت بە بەشداری كردن لە هەڵژاردنەكان و دووپاتیشی كردەوە كە عیراق بەم زووانە قەیڕانەكانی تێپەڕ دەكات و لێرەش چوند نموونەیەكی لەسەر چەند پرۆژەیەكی ستراتیژی هێنایەوە وەك پرۆژەی گازی نیشتمانی كە بە هەماهەنگی چەندین كۆمپانیای زۆر گەورە لەم بوارە ئەنجام دەدرێت.