• سەید حەكیم داوا دەكات رۆڵی مزگەوت و حوسێنیەكان بۆ پەروەردەی تەندروست زیاتر ئەكتیڤ بكرێت

    2026/ 09 /22 

    سەید حەكیم داوا دەكات رۆڵی مزگەوت و حوسێنیەكان بۆ پەروەردەی تەندروست زیاتر ئەكتیڤ بكرێت

    لە مەراسیمی كردنەوەی حوسێنییەی ئەلتالقانیین لە پارێزگای بابل، بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت، پیرۆزبایی لەدایك بوونی ئیمامی حەسەن عەسكەری كرد (سلاوی لێبێت) و ئاماژەی بە ژیاننامەی بۆنداری كرد كە چۆن خەڵك ئامادەدەكات بۆ ئیمامی غائیب (خوا دەركەوتنی خێرا بكات) و گوتی پێویستە شانازی بە مەرجەعیەتی باڵای ئاینی بكرێت و گوتیشی مزگەوت و حوسێنییەكان و مەرجەعیەت بنەمای پاراستنی عێراقن، ئاماژەشی بە ئاهەنگ گێرانی نەجەف كرد بەبۆنەی تێپەڕ بونی هەزار ساڵ بەسەر مەرجەعیەت و گوتیشی دوژمنانی عێراق هەوڵیان دا لەم سیانە بدەن كە عێراقییان پاراست، هەروەها ستایشی رۆڵەكانی بابلی كرد بەهۆی بەشداریكردنیان لە خزمەتكردنی زیارەتكارانی حوسێن.

     بەڕێز حەكیم گرنگی مزگەوت و حوسێنییەکانی لە کۆکردنەوەی ووشە و پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان و بڵاوکردنەوەی خۆشەویستی و پەیوەندی باش ڕوونکردەوە، هەروەها داوای کرد نوێژی جەماعەت و سودوەرگرتن لە وتار و وانەی ئایینی وەربگیرێت، هاوکات داوای پاراستنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و دانانی منداڵان لە مزگەوت و حوسێنییەکانی كرد بۆ بەدەستهێنانی پەروەردەیەکی دروست بۆ نەوەکان، هەروەها گەشبینی خۆی دەربڕی بۆ ئایندەی عێراق و گۆڕینی ڕكابەرییەكان بۆ دەرفەت، لەوانەش ڕكابەری تیرۆریزمی داعش کە بە فەزڵی خودا و فەتوای دەسەڵاتی ئایینی و وەڵامدانەوەی باوەڕداران بۆی خامۆش كرا...

    Related News