• سەید حەكیم: سیانەی مێژوویی ئابووری كە بریتین لە بەڵیندەران و جوتیاران و فەرمانبەران چەرخی ئابووری بەجووڵە دەخات

    2026/ 09 /22 

    سەید حەكیم: سیانەی مێژوویی ئابووری كە بریتین لە بەڵیندەران و جوتیاران و فەرمانبەران چەرخی ئابووری بەجووڵە دەخات

    بەڕێز سەماحەتی سەید حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت سەردانی بارەگای سەندیكای ئەندازیارانی عێراقی لە پارێزگای بابل كرد و چاوی بەكۆمەڵێك ئەندازیارانی سەر سەندیكاكە كەوت، سەماحەتی گوتی ئەندازیاری كاریكی گەشەپێدانە و تەواوبوونی كاری هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە پەیامێكی چاكبوونەوە بۆ عێراق و دانپێدانان لە جیهان وسەفكرد، پاشان گوتی ئەندازیار بڕبڕەی پشتی پڕۆژەكان و ئاوەدانكردنەوەیە و داوای كرد پاڵپشتی ئەندزیاران بكرێت بۆ ئەوەی كوالیتی پرۆژەكان باشتر بكرێت.

    بەڕێزیان داوای مۆدێرنکردنی ئامرازەکان و هاوسەنگ بوونی لەگەڵ پێشکەوتنەکانی کەرتی بیناسازی و بوارەکانی تر و كرد لەگەڵ کارکردن بۆ بەکارهێنانی گونجاوی کەرەستەی بیناسازی، ڕوونیشیکردەوە كە سەردانەکەی بۆ لای ئەندازیاران پەیامێکی بایەخ پێدانبوو بوو بۆیان، هەروەها ئاماژەی بە پێویستی بەڕێوەبردنی دروست لەکاتی قەیرانەکاندا کرد، هاوکات لەگەڵ گرنگی بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان و پاڵپشتیکردنی بەڵێندەران لە تەواوکردنی ئەرکەکانیان، هەڕوەها جەختی لەسەر پێویستی دڵنیابوون له پێدانی باج به جووتیاران و فەرمانبەران کردەوە ، بەلەبەر چاوگرتنی ئەو ڕۆڵه چارەسەرەتایەی ئەم سێ قەواره دەیگێڕێت له هاندانی ئابووری و بەردەوامبوونی پڕۆسەی ئاوەدانكردنەوە و دابینکردنی هەلی کار و گەیاندنی خزمەتگوزاری به هاووڵاتیان.

    لەكۆتاییدا بەڕێزیان ئاماژەی بەوەدا، كە عێراق کاریگەری ڕووداوەکانی ناوچەکەی لەسەر بووە و ستایشی هەنگاوی وەزارەتی دارایی کرد لە تەرخانکردنی بەشێک لەو پارەیە بۆ بەڵێندەران، کە بەشدارە لە بەردەوامبوونی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان...

    Related News