• لە دیداری بالیۆزی جەزائیری سەماحەتی حەكیم داوای كاراكردنی لیژنە و ڕێكەوتنە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵاتی كرد

    2023/ 08 /23 

    لە دیداری بالیۆزی جەزائیری سەماحەتی حەكیم داوای كاراكردنی لیژنە و ڕێكەوتنە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵاتی كرد

    ئەمرۆ چوارشەممە بەرواری 2023-8-23 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز جیهادەدین بلكاس باڵیۆزی جەزائیر لە عێراق كەوت و لەم چاوپێكەوتنە سەماحەتی هیوای سەركەوتنی بۆ بەڕێز باڵیۆز خواست لە ئەركە تازەكەیدا و هەروەها هاریكاری جەزائیری لەگەڵ عیراق لە سەر ئاستی عەرەبی و نێو دەوڵەتی بەرز نرخاند.

    سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە سیاسەتی دەرەكی عێراق بەچەندین ڕێڕەودا جووڵە دەكات بەشێویەك كە خزمەتی بەرژەوەندییەكانی عێراق بكات و لەگەڵ هەمووانیش ئەوەی پەسندكردوە، هرەوەها داواشی كرد كە لیژنە و ڕێكەوتنە هاوبەشەكان دووبارە كارا بكرێنەوە، جەختیشی كرد لەسەر  كامڵ بوون و هەماهەنگی عەرەبی لە ڕووی سیاسی و ئابووریدا.

    سەماحەتی حەكیم ئاماژەی بەوە كرد كە پێكچوون لە ڕكابەرییەكان لە نێوان عێراق و جەزائیر لەڕووی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و توندەروی هەبووە، هەروەها ستایشی هەموو ئەو هەوڵانەی كرد كە بەشداریان لە نەهێشتن و لەناوبردنی تیرۆر كردبوو.

    لەڕووی عێراقییەوە، سەماحەتی سروشتی گۆڕانكارییە سیاسییەكانی ئێستای لە ڕووی سەقامگیری لەسەر ئاستی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووری خستە ڕوو و گوتی كە سەقامگیری عێراق دەروازەیەكە بۆ سەقامگیری هەموو ناوچەكە و بە بەڵگە و ڕكابەریش ئەوە سەلمێنراوە.

    Related News