سەماحەتی حەكیم داوای بڵااوكردنەوەی گەشبینی و هاندانی خەڵك لەسەر بەشداری كردن لە هەڵژاردنەكان دەكات
لەچاوپێكەوتنی لەگەڵ ئەمیندارێتی سەركردایەتی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە كەرتی ڕەسافەی بەغدا، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەرۆژی 2023-8-19 داوای كرد ڕووبەڕووی نائومێدی ببنەوە و هانی خەڵك بدەن بۆ ئەوەی بەشداری هەڵبژاردنەكان بكەن.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە دەبێت كاری مەیدانی بكرێت بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری پێشكەش بە گەلەكەمان بكرێت و بەگرنگی زانی كە دوور بن لە ڕق بەرقی سیاسی و گرنگە كە بەزانیاری دروست خۆیان پڕ چەك بكەن بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی هەڵمەتەكانی بەئامانج كردن و سووكایەتی پێكردن ببنەوە.
سەماحەتی ڕوونیشیكردەوە كە بە ئامانج كردن پەیوەندی بە بەهێزی پڕۆژەكە هەیە، هەرچەند پرۆژەكەت بەهێز بێت، دەبێت لە هەموو لایەك چاوەڕێی هێرش و بەئامانج كردنی بەهێز بكەیت.
سەماحەتی داواشی كرد ڕۆڵەكان بەباشی لەنێو ڕەوتی حیكمە كامڵ بكرێن، ڕوونیشی كردەوە كە رەوتی حیكمە لە بنەماوە سەر بەكاروانی شەهیدە بۆنخۆشەكانە بۆیە دەبێت ڕێڕەوی حیكمە لەگەڵ ئەو هەموو ئەو قوربانیانە گونجاو بێت.