سەماحەتی حەكیم داوای دەكات ژێرخانی تەشریعی بۆ سروشتی ئافرەتە ڕزگاربوەكانی لە چنگی داعش تەواو بكرێت
لەمیانەی كارەكانی كۆنگرەی پانزەمین بۆ بەرهەڵستی توندوتیژی دژ ئافرەتان لە ڕۆژی 2023-8-19 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە هەندێك لەو ئافرەتتە توركمان و ئێزیدی و مەسیحییانە كەوت كە لە چنگی داعش ڕزگاریان بووە، لەوێ ڕوونیكردەوە كە ئەو كۆنگرە لە ساڵانی پێشوودا چەندین كاری تەشریعی گرنگی كردوە بۆیە جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی دەبێت بەردەوامی بەو كارە بدرێت بۆ ئەوەی داواكاریی و ئامانجەكان بەدی بێن.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە مەینەتی ئافرەتە ڕفێنراوەكان دڵ بریندار و پڕ خوێن دەكات، سوپاسی خودای گەورە دەكەین كە زۆر لەوانە ئازاد كران و ڕزگار كران و كار لەسەر ئەوەش دەكەین ئەوانەی ماون ڕزگار بكرێن، جەختیشی كرد لەسەر ئەوەی كە داهێنان و تەشریعكردنی یاسای تازە كەمێك لەو مەینەتیانەی ئەوان كەمتر دەكاتەوە، گوتیشی یاسای ڕزگار بوان شتێكی زۆر گرنگە بەڵام هێشتا هەموو شتێك نییە.
سەماحەتی داواشی كرد كە ئاوارەكان بگەڕێنەوە و دۆسێی سنجاریش لە بەسیاسەت كردن و دەستی دەرەكی دوور بخرێتەوە، داواشی كرد ڕیز لە تایبەتمەندی و فرەیی پێكهاتەكان بگیرێت لەبەر ئەوەی فرەیی سەرچاوە دەوڵەمەندی كۆمەڵگای عێراقییە.