بەهۆی زیاد كردنی بابەتی تاوانەكانی دیكتاتۆریەت بۆ نێو پرۆگرامەكانی خوێندن سەماحەتی حەكیم ستایشی هەنگاوی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەكات
سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ستایشی هەنگاوی وەرزارەتی خوێندنی باڵای كرد بەهۆی زیادكردنی تاوانەكانی دیكتاتۆریەت بۆ نێو پڕۆگرامی خوێندن و هەنگاوەكەی بە هەنگاوێكی دروست وەسف كرد، سەماحەتی لە تویتێكدا لە 2023-8-17 نووسیویەتی " هەنگاوێك لەڕێگای ڕاست لە لایەن وەزارەتی خوێندنی بالا و توێژینەوەی زانستی بەوەی تاوانەكانی ڕژێمی دیكتاتۆری خستوەتە نێو پڕۆگرامی خوێندن لە زانكۆیە حكومی و ئەهلییەكان و هەموو بەشەكان، لێرەدا ئەو هەنگاوە ڕاستە نیشتمانییە بەرز دەنرخێنین و هیوادارین پەرە بسەنێت و قوربانییەكانی گەلەكەشمان كە بەهەموو پێكهاتەكانی لەڕێگای دیمكراتیەت و ئازادی دوای گۆڕانكارییەكان و سەردەمی داعش و تیرۆر پێشكەشی كردوون بخرێتە نێو پرۆگرامەكەوە، هەروەها گوتیشی وەزارەتی پەروەردە هان دەدەین كە دەستپێشخەریەك بكات بۆ ئەوەی داستانەكانی گەلەكەمان بە زیندوویی بهێڵێتەوە تا لە بیر و هزری نەوەكانی ئێستا و داهاتوومان بمێنێتەوە.