• سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە كۆمەڵێك ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران كرد و داوای كرد ئامادەبوونیان ڕێك بخەن بۆ ئەوەی یاسای گرنگ دەربكەن

    2023/ 08 /17 

    سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە كۆمەڵێك ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران كرد و داوای كرد ئامادەبوونیان ڕێك بخەن بۆ ئەوەی یاسای گرنگ دەربكەن

    ئەمرۆ پێنجشەممە بەرواری 2023-8-17 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵیك لە ئەنجامانی ئەنجومەنی نوێنەران كەوت كە لەسەرووی هەموویان پەرلەمانتاری ئافرەت دوعا كازم ئەلعەقابی بوو، سەماحەتی گوتی كە پێویستە ئامادەبوونیان لە هۆڵی پەرلەمان باش ڕێكبخەن بۆ ئەوەی سوود لەو دۆخە سەقامگیرەی ئێستا وەربگرن و بتوانن یاسای گرنگ كە تایبەتە بە دۆخی هاولاتیان تەشریع بكەن و دەربكەن تا پەرە بە ئاستی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان بدرێت، سەماحەتی گوتیشی ئەو دۆخە ئارامەی ئێستا عێراق پێیدا تێپەڕ دەبێت كەشێكی گونجاوی ڕەخساندوە بۆ ئەوەی ئەو یاسایانە دەربكرێن كە پەیوەستن بە بنەماكانی ڕژێمی سیاسی و تەواوكردنی كۆڵەكەكانی لێرەش جەختی لەسەر كاری تەشریع كردنی یاساكان كردەوە.

    Related News