سەماحەتی حەكیم پیرۆزبایی یادی دامەزارندن لە حیزبی دیموكراتی كوردستان دەكات
دوێنێ چوارشەممە بەرواری 2023-8-16 سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پیرۆزبایی یادی دامەزارندنی لە پارتی دیموكراتی كوردستان كرد و لە تویتێكدا سەماحەتی گوتی "پیرۆزبایی لە سەركردایەتی و جەماوەری پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەین، بەتایبەتی برای تێكۆشەر و بەڕێز مەسعود بارزانی بەبۆنەی یادی 77 ساڵەی دامەزارندنیئەو حیزبە، كە پڕ بوو لە تێكۆشان دژی دیكتاتۆریەت و دواتر شان بەشانی هێز و لایەنە نیشتمانییەكانی دیكە لە پڕۆسەی دیمۆكراتی دوای ساڵی 2003 ڕۆلی خۆی گێڕا، هیوادارین ئەو بۆنەیە هەلێك بێت بۆ چەسپاندن و پتەوكردنی یەكڕیزی نیشتمانی لە هەرێمی كوردستان و عێراقدا، هەروەها كاربكرێت بۆ ئەوەی هەموو كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی ناوەندی بەپێی دەستوور چارەسەر بكرێت.