سەماحەتی حەكیم داوا دەكات ڕێكەوتنی ستراتیجی بكرێتە چەترێك بۆ هاوكاری كردن لەگەڵ وڵاتە یەكگرتوەگان لە بواری مەشق و هاریكاری هەواڵگری بەپێی پلان و سات و كاتی دیاری كراو
لەبەرواری 2023-815 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز ئالینا رۆمانیسكی باڵیۆزی نەتەوە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا لە عێراق كەوت، لەم دیدارەدا باس لە پەیوەندی دوو قۆڵی هەردوو وڵات و پتەوكردنی كرا، سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە كە پێوستە ڕێكەوتنی ستراتیجی بكرێتە چەترێك بۆ هاوكاری كردن لەگەڵ وڵاتە یەكگرتوەگان لە بواری مەشق و هاریكاری هەواڵگری و ئاڵوگۆركردنی ئەزموون و ئەركی هەواڵگری بەپێی پلان و سات و كاتی دیاری كراو و خشتەی ڕوون بێت.
سەماحەتی بەپێویستی زانی مە هاریكاری دوو قۆڵی نێوان بەغدا و واشنتۆن فراوانتر بكرێت و لایەنی ئابووری و رۆشەنبیری وكەرتی خوێندنیش بگرێتەوە، هەروەها پاڵپشتی خۆی بۆ ڕێوشوێنەكانی حكومەت بۆ پرۆژەكانی خزمەتگوزاری بەتیابەتی لە بواری وزە دەربڕی و جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی كە دەبێت عیراق ڕۆڵی خۆی لە ناوچەكە بگێڕێت و پارێزگاری لە پەیوەندییە بەتینەكانی لەگەڵ دراوسێ و هاوڕێیە نێودەوڵەتیەكانی بكات.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە بەردەوامی سەقامگیری گرنگی زۆری هەیە، ڕوونیشی كردەوە كە ئو دەستكەوتانەی بەردەست بوون دەبێتە هۆكاری فشار بۆ ئەویە سەقامگیری ئێستا بۆ سەقامگیرییەكی هەمیشەیی بگۆڕدرێت.
سەبارەت بە دۆسێی هەڵبژاردنە خۆجێییەكانی داهاتوو، سەماحەتی حەكیم گوتی كە ئەوە دەبێتە بناغەیەكی گرنگ بۆ سەقامگیری و چەسپاندنی دیمۆكراتیەت لەڕێگەی بەشداری كردنی رۆڵەكانی گەل تێیدا بۆ ئەوەی موێنەرانی خۆیان لە حكومەتە خۆجێیەكان دیاری بكەن و دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە ڕكابەری لەسەر بەنەمای خزمەتگوزاری و پێداویستییەكانی پارێزگاكە بێت.