• سەماحەتی حەكیم داوای پتەوكردنی هاریكاری نێوان بەغدا و تۆكیۆ و ئەكتیڤكردنی كەرتەكانی بەرهەم هێنانی عێراق دەكات

    2023/ 08 /14 

    سەماحەتی حەكیم داوای پتەوكردنی هاریكاری نێوان بەغدا و تۆكیۆ و ئەكتیڤكردنی كەرتەكانی بەرهەم هێنانی عێراق دەكات

    لە رۆژی 2023-8-14 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز فۆتۆشی ماتسۆ مۆتۆ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق كرد، لەم دیدارەدا سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە عێراق چەندین تەگەرەی لەسەر ئاستی سیاسی و ئەمنی و كۆمەڵایەتی تێپەڕ كردوە، هەروەها ئێستا زۆر پەرۆشە بۆ بەردەوام بوونی ئەو سەقامگیریەی بەخۆیەوەی بینیوە  بۆ ئەوەی بیگۆڕێت بۆ سەقامگیرییەكی هەمیشەیی، سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە گرنگە هەماهەنگی و هاریكاری نێوان بەغدا و تۆكیۆ لە بوارەكانی بەرهەم هێنانی وەك كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری و وەبەرهێنان و تەكنەلۆژیا پتەوتر بكرێت لەبەر ئەوەی ژاپۆن لەم بوارانە ئەزموونێكی زۆر باشی هەیە.

    سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە عێراق خواستی زۆری هەیە بۆ ئەوەی كراوە بێت بەڕووی هەمووان بەپێی بەرژەوەندییەكانی خۆی و سەروەری خاكەكەی ، جەختیشی كردەوە كە سەقامگیری عێراق مەرجێكی سەرەكییە بۆ سەقامگیری ناوچەكە و بە تاقیكردنەوەش ئەوە سەلمێنراوە.

    Related News