• اسەماحەتی حەكیم چاوی بە عەبادی كەوت و باسی ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنی داهاتوویان كرد

    2023/ 08 /13 

    اسەماحەتی حەكیم چاوی بە عەبادی كەوت و باسی ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنی داهاتوویان كرد

    لە بەرواری 2023-8-13 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز حەیدە عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشوو و سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی هاوپەیمانێتی فەتح كەوت و لەم چاوپێكەوتنەش باس لە پێشهات و دۆخی سیاسی عێراق و كارەكانی داهاتوو كرا، هەردوولا پاڵپشتی خۆیان بۆ حكومەتی سوودانی دووپات كردەوە لە جێبەجێكردنی بەرنامەی خزمەتگوزاری و سەماحەتی داواشی كرد ئامادەكارییە تایبەتەكان بۆ هەڵبژاردنە خۆجێیەكانی داهاتوو تەواو بكرێت.

    سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە گرنگە هەڵبژاردنەكان لە چوارچێوەی خزمەتگوزاریدا بمێنێتەوە، داواشی كرد ڕكابەری لەسەر بنەما و پرۆگرامی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان بێت و تێیدا پێداویستی پارێزگاكان بە هەند هەڵبگیرێت، هەردوولا دووپاتیان كردەوە كە پێویستە یاسای پەیوەست بە هاولاتیان و ئەو یاسایانەی بنەمای ڕژێمی سیاسی پێ تەواو دەكرێت، بەرقەرار بكرێت، هەروەها كار لەسەر ئەوە بكرێت كە ئەو سەقامگیرییەی ئێستا هەیە بۆ سەقامگیرییەكی هەمیشەیی بگۆڕدرێت.

    Related News