سەماحەتی حەكیم پاڵپشتی خۆی بۆ لاوان لە هەردوو ڕووی سیاسی و كۆمەڵایەتی دووپات كردەوە
سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی داوای كرد كە زیاتر پاڵپشتی لاوان بكرێت بەتایبەتی لە هەردووی ڕووی سیاسی و كۆمەڵایەتی، سەماحەتی لە ڕۆژی جیهانی لاواندا گوتی " قۆناغی لاوێتی ئەو قۆناغەیە كە پڕە لە جۆش و خرۆش و چالاكی هێزە، لاوەكان سەركردەی كەشتی كۆمەڵگەن بۆ پێشڕەوی كردن، بۆیە فەرامۆش كردنیان یان لابردنیان یان دوورخستنەوەیان واتای وەستانی گەلان و وەستانی كاروانی گەشپێدانە، لەڕۆژی جیهانی لاوان دووپاتی دەكەینەوە كە بەردەوام دەبین لە پاڵپشتی كردنیان لە ڕووی سیاسی و كۆمەڵایەتیدا.
هەروەها گوتیشی "ئەوەشمان لە زنجیرەیەك دەستپێشخەری بەرجەستە كرد و هۆشداری دا لەوەی كە پلانی دزەپێكراو هەیە كە ئامانجی بردنی ئیرادەی لاوانە و دەیەوێت بە ئامانجیان بكات و وەك كالایەكی بەكار هاتوو بەكاریان بهێنن بۆ ئەوەی تەنها تێنوی خۆشییەكان و حەز و ئارەزووەكان بن و بێ عەقڵ و بێ هۆش بمێننەوە، ئەوەش لە ژیر بیانووی پڕوپووچ و بێ بنەما كە لە ڕاستی دوورن لەژێر پەردەی ئازادییەكی هەڵە بەكار هاتوودا"