• سەماحەتی حەكیم لەگەڵ وەزیری ناوخۆ سەردانی چلە و ئامادەكارییەكانی وەزارەت بۆ وەرگرتنی دۆكۆمێنتی ئەمنی تاوتوێ كرد

    2023/ 08 /08 

    سەماحەتی حەكیم لەگەڵ وەزیری ناوخۆ سەردانی چلە و ئامادەكارییەكانی وەزارەت بۆ وەرگرتنی دۆكۆمێنتی ئەمنی تاوتوێ كرد

    لەڕۆژی دووشەممە بەرواری 2023-8-7 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی چاوی بە بەڕێز عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ كەوت و سەرەتا لەوەوە گوێبیستی پێشهات و دۆخی ئەمنی و هەوڵەكانی وەزارەتی ناوخۆ لە وەرگرتنی دۆكۆمێنتی ئەمنی لە هەندێك پارێزگاكان بوو، هەروەها زانیاری سەبارەت بە پلانی ئامادەكراو كاتی سەردانی چلە و چۆنیەتی پێشوازیكردن لە میوانانی بیانی دەرەوەی عێراقی پێدرا.

    سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە پێویستە ئاستی دەزگای پۆلیس  بەرز بكرێتەوە و مەشقی باشی پێبكرێت لەبەر ئەوەی دەزگاكانی ناوخۆ لە هاوڵاتاین نزیكن لە لەدایك بوونیەوە تا مردنی دووپاتیشی كردەوە كە دەبێت تەكنەلۆژیای تازە و داتا و بەلكترۆنی كردنی مامەڵەكان لە كاروبار و مامەڵەی هاوڵاتیان بەكار بهێنرێت.
    سەماحەتی داواشی كرد یاسا سەروەر بێت و كار لەسەر ڕێزگرتنی پیاوانی هاتووچۆ یگیرێت و ڕوونی كردەوە كە پیاوی هاتووچۆ نوێنەرایەتی یاسا دەكات و شكۆ و هەیبەتی ئەوەیش تەنها پاراستنی جووڵەی هاتوچۆ نییە.
    لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم داوای كرد كە دۆكۆمێنتی بلیتی یەكخراو تەواوبكرێت و واز لە ناسنامە و موستەمسەكاتی كۆن بهێنرێت و داواشی كرد خولی زیاتر لەسەر ئەمنی داتایی و زیرەكی دەستكرد بكرێتەوە.

    Related News