• سەماحەتی حەكیم لەگەڵ خەزعەلی بەرزكردنەوەی ڕێژەی بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنەكان تاوتوێكرد

    2023/ 08 /08 

    سەماحەتی حەكیم لەگەڵ خەزعەلی بەرزكردنەوەی ڕێژەی بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنەكان تاوتوێكرد

    لە ڕۆژی 2023-8-7 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەگەڵ سەماحەتی شێخ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائبی ئەهلی حەق و چەند سەركردایەتیەكی كۆمەلەی ئەلسەنەدی نیشتمانی كە لە بەڕێزان ئە ئەحمەد ئەسەدی و بەڕێز ئەبوئالا و جەنابی شێخ حەیدەر ئەلغەراوی پێك هاتبوو، باسی پێشهاتی دۆخی عێراق و چۆنیەتی پاڵپشتی كردنی حكومەت بۆ بەرنامەی كارەكەی كرا.
    لەم دیدارەدا هەماهەنگی كردنی هەڵوێستەكان بۆ بەردەوامبوونی سەقامگیری سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەمنی دووپات كرایەوە، هەروەها گرنگی قۆستنەوەی تەشریعاتی ئێستای كرد بۆ ئەوەی یاسای گرنگ دەربكەن، هەروەها بۆ ئەوەی چارەسەری پێویست بۆ ڕكابەرییە ئابووری و ئەمنییەكان بدۆزرێتەوە، سەماحەتی جەختی كردەوە كە دەبێت بابەتی قەیڕانی ئاو چارەسەر بكرێت، ئەویش بەشێوەیەك كە دابەشكردنەكە لەنێوان هەموو لایەك دادپەروەرانە بێت، هەروەها دووپات كرایەوە كە دەبێت لە هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن هەماهەنگی هەبێت بۆ ئەوەی كەش و هەوایەكی سەقامگیر بخوڵقێنرێت تا ببێتە هۆكاری بەرزكردنەوەی ڕێژەی بەشداریكردن و بۆ ئەوەی ڕكابەری هەڵبژاردن ڕێكبخرێت.

    Related News