• سەماحەتی حەكیم لەگەڵ موسەننا سامەرائی دۆخی سیاسی بە هەردوو لایەنی تەشریعی و تەنفیزی تاوتوێ كرد

    2023/ 08 /08 

    سەماحەتی حەكیم لەگەڵ موسەننا سامەرائی دۆخی سیاسی بە هەردوو لایەنی تەشریعی و تەنفیزی تاوتوێ كرد

    لەبەرواری 2023-8-7 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز موسەننا سامەرائی سەرۆكی هاوپەیمانێتی فەتح كەوت، لەم دیدارەدا باس لە دۆخی سیاسی بە هەردوو لایەنی تەشریعی و تەنفیزی كرا، سەماحەتی گرنگی هەڵبژاردنی داهاتووی دووپات كردەوە بەوەی كە دەبێت پڕ لە دیدی باش و بەرنامەی خزمەتگزاری بێت، جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی كە دەبێت ئەو سەقامگیرییەی ئێستا بەرقەرارە بۆ سەقامگیرییەكی هەمیشەیی بگۆڕێت، ئەوەشی بە بەرپرسیارێتی هەمووان وەسف كرد، هەروەها داوای كرد كە ڕۆڵی زیاتر ئەنجام بدرێت لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و كردنەوەی دۆسێیە گەورەكان بۆ گەڕاندنەوەی پارەكانی عێراق.

    Related News