• يبحث مع وزير الداخلية توطيد العلاقات

    2023/ 08 /03 

    يبحث مع وزير الداخلية توطيد العلاقات

    لەڕۆژی 2023-8-3 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە بەڕێز ڕانا سەنائەالله خان وەزیری ناوخۆی پاكستان و شاندی یاوەری كرد، لەم دیدارە هەردوو لایەن بیروڕایان سەبارەت بە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و ئیسلام ئاباد لەسەر هەموو ئاستەكان ئاڵوگۆڕكرد و سەماحەتی حەكیم ڕایگەیاند كە هەردوو وڵات بەدەست دەمارگیری و تیرۆر مەینەتی زۆریان بینیوە، بەمەش پێویستە هەماهەنگی لە هەڵوێستەكان هەبێتبۆ ئەوەی بە بیرو ڕەوشت بەرەنگاری تیرۆر ببنەوە، هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندی مێژوویی نێوان عێراق و پاكستان كرد، هەروەها سەركەوتنی لە لایەنی سەربازی و پڕچەك كردن و دروستكردنی كەرستەی سەربازی.

    سەبارەت بە سروشتی عێراقی بەڕێز حەكیم ڕوونیكردەوە كە عێراق ئێستا دۆخێكی سەقامگیری لە ڕووی ئەمنی و سیاسی و كۆمەڵگادا هەیە، كە پێشتر بەخۆیەوە نەبینیوە، ئەوەش لە ئەنجامی قوربانیدانی عێراقییەكان هاتووەتە دی، ڕوونیشی كردەوە كە سروشتی ئەو ڕكابەرییانەی ڕووبەڕووی عێراق دەبێتەوە دوای سەركەوتنی بەسەر تیرۆر، ئەوەیە كە ڕووی كردوەتە بنیاتنان و ئاوەدان كردنەوە بەتایبەتی دوای بەرقەرار بوونی بودجەی سیانی ،هەروەها دووپاتی كردەوە كە پاڵپشتی ڕێنمایی  حكومەتی عێراقی دەكات بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی پاكستان لە بواری دروستكردنی كەل وپەل و چەكی سەربازی و كشتو كاڵ و پیشەسازیدا.

    Related News