• سەماحەتی حەكیم .. داوای جێبەجێكردنی ڕێكەوتنی سنجار دەكات لەبەر ئەوەی تێبینی هەمووان وەرگیراوە

    2023/ 08 /01 

    سەماحەتی حەكیم .. داوای جێبەجێكردنی ڕێكەوتنی سنجار دەكات لەبەر ئەوەی تێبینی هەمووان وەرگیراوە

    لەكۆنگرەیەك كە تایبەت بوو بە بیرەوەری جینۆسایدی ئێزیدییەكان، ڕۆژی سێشەممە بەرواری  2023-8-1 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەمیانەی گوتەكەی بەم بۆنەیەوە دوای سەركۆنەكردنی ئەو تاوانە ڕوونیكردەوە كە ئەوەی ئێزیدییەكان ڕووبەڕووی هاتنەوە تاوانێك بوو هەموو عێراقی بە ئامانج كردبوو، تاوانێك بوو هەموو عیراقیەك و نیشتمان پەروەرێك و مرۆڤێكی شەریفی  ئازاردا ، دووپاتیشی كردەوە كە ئێزیدییەكان پێكهاتەیەكی ڕەسەنن و بوونیان گرنگی خۆی هەیە، ڕوونیشی كردەوە كە قەسابخانەكانی داعش یەكەمین تاوان نەبووە كە ئێزیدییەكان دووچاری هاتبن، بەڵكو پێشتریش بەدرێژایی سەردەمەكان چەندین جار ڕووبەڕووی چەندین تاوانی گەورە بووینەوە.

    سەماحەتی داوای كرد كە ڕابردوو بە هەند وەربگیرێت بێ ئەوەی تێیدا نغرۆ بن، دووپاتیشی كردەوە كە بە ئامانج كردنی پێكهاتەی ئیزیدی بەئامانج كردنی هەموو كۆمەڵگا و بەیەكەوە ژیان و ئیسلامە، هەروەها لەگەڵ باسكردنی بیرەوەرییەكانی مەینەتییەكانی پێكهاتەی ئێزیدی كرد سەماحەتی باسی ئافرەتە توركمانە شیعەكانیشی كرد، هەروەها داعشییەكانی بەپەرسیاری سەرەكی قەسابخانەكانی بەرامبەر ئێزیدییەكان هەژمار كرد لەگەڵ هەموو ئەوانەی گوتاری ڕق و كینە و تایفی و دووبەرەكییان بڵاوكردوەتەوە، هەروەها داوای لە پێكهاتەی ئێزیدی كرد كە بە دەستگرتن بەزێد و خاكی خۆیان وەڵامی داعش بدەنەوە، لەبەر ئەوەی كۆچكردنی پێكهاتەكان ئامانجێكی داعش بوو بۆیە دەبێت بەرەنگاری ببینەوە.

    سەماحەتی حەكیم داوای ئاوەدانكردنەوەی سنجار و گەڕانەوەی ئاوارەكانی كرد بێ ئەوەی ئەو بابەتە بەسیاسەت بكرێت و جەختیشی كرد لەسەر ئەوەی كە دەبێت ڕێكەوتنی سنجار جێبەجێ بكرێت لەبەر ئەوەی تێبینییەكانی هەموو لایەنەكان وەرگیراوە.
    لەدرێژەی قسەكانیدا سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە دەبێت هەماهەنگی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێم هەبێت، لەبر ئەوەی بەردەوام بوونی هەماهەنگی لەبەژەوەندی هەموو پێكهاتەكانی عێراق كە یەكێك لەوانە ئێزیدییەكانن، داواشی كرد كاروانی قوربانییەكان بەرز ڕابگیرێت و سوپاسی خۆی بۆ مەرجەعیەی ئاینی باڵا دەربڕی بەوەی كە ئەو عێراقی پاراستوە و سەرپەرشتی پێكهاتەی ئێزیدی كردوە، دووپاتیشی كردەوە كە ڕۆڵی دەزگای ئەحەكیمی نێودەوڵەتی ڕۆڵی بەرچاوی لە پاڵپشتی كردنی كەیسی ئێزیدییەكان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی هەبووە، هەروەها رۆڵی لایەنەكانی بەرز نرخاند لە بەشداری كردنیان لە دەرچوونی 15 بڕیاری نێو دەوڵەتی كە بۆ بەرژەوەندی پێكهاتەی ئێزیدی دەرچووە و دەبێتە هۆی ئەوەی بەشێك لە مەینەتییەكانیان كەمبكرێتەوە.

    Related News