سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە شاندێكی نوێنەرانی ئوردن دەكات و داوای كامڵ بوونی هەرێمی ناوچەكە دەكات
ئەمرۆ سێشەممە بەرواری 2023-8-1 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە شاندێكی نوێنەرانی ئوردن بەسەرۆكایەتی دكتۆر ئەحمەد ئەلخلاینەی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردنی كرد، لەم دیدارە باس لە پەیوەندییە دوو قۆڵیەكانی هەردوو وڵات و گەلی برا كرا و هەروەها باسی پێشهات و دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە كرا.
سەماحەتی حەكیم ستایشی ئەو رۆڵە گرنگەی ئوردنی لە كەیسە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان كرد، دووپاتیشی كردەوە كە خواستی عێراق كرانەوەیە بەڕووی هەمووان بەپێی بەرژەوەندییەكان و بەرژەوەندییەكانی وڵاتانی دەوروبەر، گوتیشی ناوچەكە هەلی باشی لە ڕووی ئابووری و بواری وەزەدا هەیە و داوای كرد كامڵ بوونێكی هەرێمی هەبێت تا هەموو ناوچەكە سوود لە خێروبێری وڵاتەكانیان وەربگرن.
سەبارەت بە سروشتی عێراق سەماحەتی حەكیم ڕوونیكردەوە كە عێراق هەنگاوی باشی بڕیوە بەرەو سەقامگیری و گەشەسەندن، دوای ئەوەی پێشتر ڕووبەرووی چەندین مەینەتی گەورە و ئاستەنگ بووەوە، ئێستاش گۆڕانكارییەكی گرنگ هاتە كایەوە بە بەرقەرار بوونی بودجە بۆ سێ ساڵ كە دەبێتە هۆكاری ئەوەی حكومەت خزمەتگوزاری پێشكەش بكات، ڕوونیشی كردەوە كە عێراق ئێستا لە دۆخێكی تەبایی لە ڕووی كۆمەلایتی دەژین و سەقامگیری سیاسی و ئەمنیش هەیە، جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی كە سەقامگیری عێراق گرنگی زۆری بۆ سەقامگیری هەموو ناوچەكە هەیە.