• سەماحەتی حەكیم داوای گفتوگۆ نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێم و هێزە سیاسییەكان دەكات بۆ ئەوەی هەموو كێشە هەڵپەسێردراوەكان چارە بكرێت

    2023/ 07 /31 

    سەماحەتی حەكیم داوای گفتوگۆ نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێم و هێزە سیاسییەكان دەكات بۆ ئەوەی هەموو كێشە هەڵپەسێردراوەكان چارە بكرێت

    لەڕۆژی دووشەممە بەرواری 2023-7-31 بەڕێز عەمار  حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز شاسوار عەبدولواحد سەرۆكی ڕەوتی نەوەی نوێ كەوت و لەم دیدارە باسی دۆخی سیاسی بە گشتی كرا، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گفتوگۆ گرنگە بۆ ئەوەی هەموو كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێم و هەندێك هێزی سیاسی لەهەر پانتاییەك بێت چارەسەر بكرێت.

    سەماحەتی گوتیشی گرنگە هەمووان بەپرسیارێتی پاراستنی ئەو سەقامگیرییەی ئێستا هەڵبگرن، ڕوونیشی كردەوە كە عێراق پێوستی بە هێوربوونەوە لە هەموو بەشەكان هەیە بۆ ئەوەی كاروانی ئاوەدانكردنەوە و بنیاتنان دەست پێبكات.

    هەروەها جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی  كە دەبێت دەست بە ڕێڕەوی دیموكراتیەت بگیرێت و داواشی لە هێزە سیاسییەكانی هەرێم كرد كە یەكڕیزبن و بەگیانی خزمەتكردن وڕكابەریكردن بەپێی بەرنامەی ڕوون و دیاری كراو لەڕووی كات وسات بەرەو هەڵبژاردنەكانی بەرلەمانی هەرێم بڕۆن.

    Related News