سەماحەتی حەكیم داوای یەكڕیزی لە نوێنەرە بێ لایەنەكان دەكات
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە رۆژی یەكشەممە بەرواری 2023-7-30 لە چاوپێكەوتنی شاندێكی فڕاكسیۆنی نوێكردنەوە(التجدید) بەسەرۆكایەتی نوێنەر سائیر سەعیدی چەند ئەندامێكی دیكە باسی لە یەكڕیزی ئەندامە بێ لایەنەكان كرد، سەماحەتی لەدرێژەی قسەكانیدا جەختی لەسەر هەماهەنگی هەڵوێستەكان بۆ پاڵپشتی تەشریعات و یاسا تازەكانی خشتەی قۆناغی ئێستا كردەوە بە تایبەتی دوای بەرقەرار بوونی بودجەی گشتی و دەستپێكرنی پڕۆسەی ئاوەدانكردنەوە، سەماحەتی لەكۆتایی ئەم دیدارەدا دووپاتی كردەوە كە گرنگە درێژە بەو سەقامگیرییەی ئێستا بدرێت بۆ ئەوەی بگەینە سەقامگیری هەمیشەیی.