سەماحەتی حەكیم داوای تەشریعكردنی یاساكان دەكات بۆ ئەوەی سنوور بۆ ڕق و كینەی ئاینی بهێنێت
لەبەرواری 2023-7-27 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەكاتی دیداری لەگەڵ بەڕێز فیلا فازیۆلا باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا جارێكی دیكە سەركۆنەی ڕووداوی سووتانی كۆپی قورئانی پیرۆزی لە هەردوو پایتەخی سوید و دانیمارك كردەوە و گوتی پێوستە یاسای تایبەت بۆ سنوور دانان و ڕاگرتنی ئەو جۆرە ڕووداوانە دابنێن، كە ڕق و كینەی ئاینی لێ دەكەوێتەوە، ڕوونیشی كردەوە كە عێراق ئێستا بە دۆخێكی سەقامگیر لە ڕووی ئەمنی و سیاسی و پالپشتی هەرێمی و نێودەوڵەتی تیپەڕ دەبێت و هەوڵیش دەدرێت ئەو سەقامگیرییە بەهێزتر بكرێت.
سەماحەتی بەرپرسیارێتی پاراستنی ئەو سەقامگیرییە و چەسپاندنی خستوەتە ئەستۆی هەمووان و دووپاتی كردەوە كە دەبێت كەرتەكانی بەرهەم هێنانی وەك كشتوكاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری و تەكنەلۆژیا زیاتر ئەكتیڤ بكرێت و چالاك بكرێت بۆ ئەوەی پشت بەستن بەنەوت كەمتر بكرێتەوە، لەكۆتایشدا رۆڵی بەڕێز باڵیۆزی بەرز نرخاند لە سەرۆكایەتی كردنی لێردەكە بۆ عێراق و هیوای خواست لە ئەركە تازەكەی سەركەوتوو بێت.