سەماحەتی حەكیم بۆ سەقامگیری كەركووك داوای دادپەروەری بۆ پێكهاتەی توركمانی دەخوازێت
لەبەرواری 2023-7-26 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕیز حەسەن تۆران سەرۆكی بەرەی توركمانی كەوت، لەم دیدارەدا سەماحەتی داوای كرد داپەروەری لە مافەكانی پێكهاتەی توركمانی هەبێت بەو پێیەی سێیەمین پێكهاتەن لە ڕووی ژمارە لە كۆمەڵگای عێراقی، سەماحەتی باسی لە بیرەوەرییە هاوبەشەكان لەگەڵ ئەو پێكهاتە بەڕێزە كرد بەتایبەتی ئەو هەڵوێستانەی پەیوەستن بە بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی دیكتاتۆری و بنیاتنانی ئەزموونی عێراقی دیموكراتی تازە، هەروەها جەختی لەسەر سەقامگیری كەركووك كردوە و دووپاتی كردەوە كە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی داهاتوو گرنگە بۆ ئەوەی سەقامگیری شارەكە پتەوتر بێت، داواشی كرد ڕكابەری لەسەر بنەمای بەرنامە و پلانەكانی گەشەپێدان و دابین كردنی هەلی كار بێت، گوتیشی هەمیشە هەڵبژاردنەكانی پارێزگاكان لە ناوەڕۆكی پەیوەندی بە بواری خزمەتگوزاری هەیە، لەكۆتایشدا داوای لە پێكهاتەی توركمانی كرد كە یەك ڕیزبن و هەماهەنگی لە هەڵوێستەكانیان هەبێت و سوود لە ئەزموون و تاقیكردنەوەكانی ڕابردوو وەربگرێت.