سەماحەتی حەكیم و شێخ خەزعەلی پاڵپشتیان بۆ حكومەتی سوودانی دووپات كردەوە
لە رۆژی یەكشەممە بەرواری 2023-7-23 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە نیشتمانی چاوی بە بەڕێز شێخ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی ڕەوتی عەسائیب ئەهلی هەق كەوت و لەم دیدارە باس لە دۆخی سیاسی گشتی و هەڵبژاردنی تەشریعی داهاتوو كرا دوای گەڕانەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەنجامدانی كارەكانی لە وەرزێكی تشریعی تازەدا، هرەوەها دووپات كرایەوە كەدەبێت یاسای گرنگ كەڕاستەوخۆ پەیوەستە بە هاوڵاتی بەرقەرار بكرێت و یاساكانیش لەم قۆناغە ببێتە هۆكاری سەقامگیری و بەهێزكردنی ڕژێم سیاسی.
سەماحەتی حەكیم و شێخ خەزعەلی جارێكی دیكە پاڵپشتی خۆیان بۆ حكومەتی محەمەد شیاع سوودانی دووپات كردەوە بەتایبەتی لەڕووی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومی و خزمەتكردن بەپێ ڕیزبەندی گرنگی لەم قۆناغەدا، هەروەها پاراستنی ئەو سەقامگیرییە و گۆڕینی بۆ سەقامگیری هەمیشەییان خستە ئەستۆی هەمووان.