• سەماحەتی حەكیم چاوی بە عامری دەكەوێت و باسی دۆخی سیاسی دەكەن

    2023/ 07 /23 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە عامری دەكەوێت و باسی دۆخی سیاسی دەكەن

    لە رۆژی یەكشەممە بەرواری 2023-7-23 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانێكی فەتح كەوت و لەگەڵ ئەودا باسی تازەترین پێشهاتی سیاسی و چۆنیەتی پالپشتی حكومەت كرا، لەم دیدارە جارێكی دیكە پالپشتی حكومەتی سوودانی دووپات كرایەوە، ئەوەشی بە بەرپرسیارێتی هەمووان لەقەڵەمدا بۆ ئەوەی حكومەت بەرنامەی خۆی لە ڕووی خزمەتگوزارییەكان بەپێی ڕیزبەندی گرنگی جێبەجێ بكات بەپێی گرنگی لەم قۆناغەدا، هەروەها دووپات كرایەوە كە پێوستە ئەو یاسایانە لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەران بەرقەرار بكرێت بۆ ئەوەی سەقامگیری وڵات پتەوتر بكرێت و ببێتە سەقامگیرییەكی هەمیشەیی.

    Related News