سەماحەتی حەكیم لەگەڵ نوجێفی بارودۆخی موسڵ و پاڵپشتی حكومەتی سوودانی تاوتوێ كرد
لەڕۆژی شەممە بەرواری 2023-7-22 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز ئوسامە نوجێفی و شاندی یاوەری كەوت، لەم دیدارە بۆچوونەكان سەبارەت بە پێشهاتی سیاسی عێراق و ناوچەكە و چۆنیەتی پاڵپشتكردنی حكومەت و بەقەراركردنی سەقامگیری و جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومی و ڕیزبەندی خزمەتگوزارییەكان و دابین كردنی هەلی كار، جەختیشی كردەوە لەسەر پارستنی سەقامگیری بە دەستپێكردن بە ئاوەدانكردنەوەی شارە ئازادكراوەكان بەتایبەتی شاری موسڵ ئەوەش بەرپرسیارێتی هەمووانە بۆ ئەوەی سەقامگیری بەردەوامی هەبێت و بۆ ئەوەی قەرەبووی ئەو خەڵكە بكرێتەوە كە دۆخێكی سەخت و دژواریان لەڕووی ئەمنییەوە بەسەر بردبوو.
سەماحەتی گرنگی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی دووپات كردەوە و داوای كرد ڕكابەری لەسەر بنەمای بەرنامەی خزمەتگوزاری بێت دوور لە ڕكابەری و ململانێی سیاسی، ڕوونیشی كردەوە كە ئەنجومەنی پارێزگاكان ئەنجومنن بۆ خزمتكردن، بۆیەش دەبێت ئاستی كوتلە ڕكابەرەكان لەسەر خزمەتگوزاری بێت و بەپێی بەرنامە و كات و ساتی دیاری كراو بێت.
لەڕووی ئەمنییەوە، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە چارەسەرە كۆمەڵایەتییەكان بۆ ناوچە ئازاد كراوەكان گرنگی زۆری هەیە، ڕوونیشی كردەوە كە چارەسەری كۆمەڵایەتی و نەهێشتنی دەمارگیری و چارەسەری ئابووری ئەوەیە داهات زیاد بكرێت و كەشوهەوای ئابووریش ئەكتیڤ بكرێت.