سەماحەتی حەكیم .. جارێكی دیكە سەركۆنەی سووتاندنی كۆپیەكی قورئانی پیرۆز دەكاتەوە
لە ڕۆژی شەممە بەرواری 2023-7-22 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە سەماحەتی شێخ محەمەد حاجی دۆلایی نوێنەری سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران كەوت، لەم دیدارە پرسە بەبۆنەی هاتنی مانگی موحەرەم ئاڵوگۆڕ كرا و هەروەها بیروبۆچوونەكان سەبارەت بە پێشهاتی سیاسی ناوچەكە و پەیوەندی دووقۆڵی هەردوو وڵاتی عێراق و ئێران خرا بەر باس و لێكۆڵینەوە، بەتایبەتی هەردووسەردانی عاشورا و چلەكە، سەماحەتی حەكیم داوای كرد پەیوەندییەكان بەردەام بن و لە هەڵوێستەكانیش هەماهەنگی هەبێت.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر پێویستی سەقامگیری ناوچەكە وەك بنەمایەك و سەرەتایەك بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی گەلەكانی ، هەروەها ستایشی لێك نزیكبوونەوەی تاران و وڵاتانی كەنداوی كرد و گوتی ئەو لێك نزیكبوونەوەیە واتای ئەوەیە كە خواست هەیە بۆ ئەوەی هەموو ناكۆكیەكان چارەبكرێت و سفر بكرێت.
لەكۆتاییدا سەماحەتی حەكیم جارێكی دیكە سەركۆنەی ڕووداوی سووتاندنی كۆپیەكی قورئانی پیرۆزی لە سوید و دانیمارك كرد و دووپاتی كردەوە كە ئەوە دەچێتە نێو خانەی لەنێوبردنی ئاشتی جیهانی و گوێپێنەدانی هەستی دوو ملیار موسڵمان، داواشی كرد كە ئەو وڵاتانەی ڕێگا بەو كارانە دەدەن بە هەڵوێستی خۆیان بدەن، چونكە ئازادی دەربڕین و ئازادی كەسی كۆتایی پێ دێت كاتێك لەگەڵ هەست و ئازادی خەلكانی دیكە ناگونجێت و یەكتر دەبڕێت.