• سەماحەتی حەكیم داوای پێشخستنی كەرتی وەرزش و هەڵوەستە كردن لەسەر سەرژمێركردنی لاوانی كۆمەڵگای عێراقی دەكات

    2023/ 07 /20 

    سەماحەتی حەكیم داوای پێشخستنی كەرتی وەرزش و هەڵوەستە كردن لەسەر سەرژمێركردنی لاوانی كۆمەڵگای عێراقی دەكات

    لەڕۆژی چوارشەممە بەرواری 2023-7-19 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەچوارچێوەی چاوپێكەوتنی بە بەڕێز عەدنان درجال سەرۆكی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێراق باس لە بەردەوام بوون لە پێشخستنی تۆپی پێی عێراقی كرا لەبەر ئەوەی كاردانەوەی باشی لەسەر ناوەندی لاوانی عێراق هەیە، هەروەها پیرۆزبایی ئەنجامی باشەكانی هەڵبژاردە جیاجیاكانی عێراقی كرد.

    سەماحەتی حەكیم داوای كرد سوود لە ئەزموونی ئەوانی دیكە وەربگرن بۆ بنیاتنانی هەڵبژاردەكان و ڕێكخستنی پاڵەوانێتیە ناوخۆییەكان، دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە عێراق میوانداری پاڵەوانێتیە گەورەكان بكات، لەبەر ئەوەی كاریگەری ئەرێنی لەسەر ناو ناوبانگی عێراق لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ئاستی سەقامگیری هەیە، نموونەشی بە كاریگەری ئەرێنی میوانداریكردنی پاڵەوانێتی 25 ەمین جامی كەنداوی لەبەسرە هێنایەوە كە لەسەر هەموو ئاستەكان كاردانەوەی ئەرێنی هەبوو.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە بایەخ بە وەرزشی قوتابخانەكان و قوتابخانەی بەهرەمەندان بدرێت، جەختیشی كردەوە لەسەر هاریكاری كردن و كامڵ بوونی ناوخۆی لەگەڵ لقی یەكێتییەكان و دامودەزگایەگانی دیكە و وەزارەتی لاوان و وەرزشدا.

    Related News