• سەماحەتی حەكیم داوا لە لاوان دەكات  بەشێوەیەكی كاریگەر و ژیرانە بەشداری لە هەڵبژاردنەكان بكات

    2023/ 07 /13 

    سەماحەتی حەكیم داوا لە لاوان دەكات بەشێوەیەكی كاریگەر و ژیرانە بەشداری لە هەڵبژاردنەكان بكات

    لە كاتی سەردانی كردنی هۆزی ئال فەتلە و لە میوانی برای ئازیز جەناب شێخ هادی فەتلاوی، بەڕیز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە رۆژی 2023-7-13 چاوی كەوت بە كۆمەلیك شێخ و پیاوە دیارەكان و بەهرەمەندەكانی ناوچەی بەغدای جدیدە لەوێ باسی بیرەوەرییەكانی ئەو هۆزەی بەدرێژایی مێژووی بریسكەداری كرد و ئاماەی بە ئامادەبوونی لە سەر ئاستی عێراق بەتایبەتی بەرەنگاربوونەوەی داگیركەران كرد، دواتر هەڵوەستەیەكی لەسەر ژیانی تێكۆشەر عەبدولواحد ئال سوكەر كرد(خوا لێی خۆش بێت) ڕوونیشی كردەوە كە ناوچەی بغداد جدیدە یەكێكە لەو ناوچانەی عێراقە كە فرە پێكهاتەیی لەخۆوە گرتوە ئەو فرەییەش یەكێك لە خاڵە بەهێزەكانی عێراق، داواشی كرد بەڕێوەبەردنی دۆخەكە بەشێوەیەكی دروست بڕوات بەڕێوە بەشێوەیەك كە سەنگی كۆمەڵایەتی و كەتلتور و باری رۆشەنبیری بەهەند هەڵبگرێت.

    سەماحەتی داواشی كرد هەڵوەستەیەك لەسەر سەرژمێری كۆمەڵگای تازەی عێراق بكرێت ئەوەی كە لە لایەن وەزارەتی پلاندانان دەرچووە، كە ڕوونی كردوەتەوە كە ڕێژەی چینی لاوان بەشێوەیەكی بەرچاو لە زیادبوون دایە، ئەوەش دەمانخاتە بەر ڕووبەڕووبوونەوەیەك و چانسێكی گەورە بۆ قۆستنەوە و بەگەڕ خستنی ئەو هەموو توانایانە، دووپاتیشی كردەوە كە ڕەوتی حیكمە لەپێشەنگی ئەوانەیە كە سەرنجی بە لایەنی زۆربوونی توێژی لاوان داوە و داوای كردوە كە لەباوەش بگیرێن و سوود لە تواناكانیان وەربگیرێت، گوتیشی لەباوەشگرتنی چینی لاوان و سەرپەرشتی كردنیان، واتای بەهێزكردنی كۆمەڵگایە.

    سەماحەتی ئاماژەی كرد، كە عێراقییەكتن باجی هەندێك ئەجیندای ناوخۆیی و دەرەكییان دا كە بۆچوونەكانیان جیاواز بوون بەڵام لەسەر یەكشت كۆك بوون كە ئەویش لاوازكردنی عێراق بوو بەوەی تاقیكردنەوەی سیاسییە تازەكەی بەكەنە ئامانج و لاوازی بكەن، ڕوونیشی كردوە كە عێراق كێشەی ئەمنی تێپەڕ كردوە و ڕووبەڕووی داعش بووەوە ئەویش بە پیرۆزی فەتوای مەرجەعیەی ئاینی باڵاو ئازایەتی هۆزە عێراقییەكان، هەروەها ستایشی ئەو دۆخە تەباییەی كۆمەڵگاو گەڕانەوەی بۆ دۆخی پێشووی كرد.

    لەڕووی سیاسی سەماحەتی گوتی ئەو پێشكەوتنەی لەڕووی سیاسی بەدی دەكرێت ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ توانای بەڕێوەبردنی ناكۆكییەكان و ڕێكەوتن لەسەر شێوازی ئەوە، لەوانە وازهێنان لە ململانێی سیاسی و یەكتر شكاندن و سووكایەتی پێكردن لە كەناڵە ئاسمانییەكان و ڕوونیشی كردەوە كە ڕكابەری داهاتوو لەدوو خاڵ بەدی دەكرێت یەكەمین ئابووریە ئەویش شێوازی بەڕێوەبردنی داهاتەكانی وڵاتە بۆ خزمەتكردنی ڕۆڵەكانی، دووپاتیشی كردەوە كە ئەزموونی سەرۆك وەزیران لەبواری ڕیزبەندی وەزیفی و بایەخدانی بە لایەنی خزمەتگوزاری مایەی گەشبینییە لە سەركەوتنی لە هەوڵەكانی و جەختی كردەوە لەسەر بڵاوكردنەوەی كەشێكی ئەرێنی و وازهێنان لە زمانی نرەێنی كوێرانە.

    لەڕووی هەڵبژاردنەوە داوای كرد بەشێوەیەكی بەرفراوان و كاریگەر و ژیرانە لە هەلبژاردنەكان بەشداری بكەن و خەڵكی كارامە و ئیشكەر و سەرڕاست و زیرەك و دڵسووتاو بە ڕۆڵەكانی گەل و ناوچەكە هەڵبژێرن، ڕوونیشی كردەوە كە بەغدا جدیدە زۆر گرنگە لەڕووی شارەوانی و كارەبا خزمەت بكرێت، هەروەها دووپاتی كردەوە كە پێویستە هاولاتی دەنگەر ناسنامەی بایۆمەتری تازە بكاتەوە، لاوانیشی هاندا بۆ ئەوەی بەشداری لە هەڵبژاردنەكتن بكەن لەبەر ئەوەی ئەوە دەربڕینی نیشتمان پەروەری و ئینتمایە بۆ وڵات، هەروەها سەماحەتی گوتیشی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانیش گرنگە بۆ هەلی دارایی كە بودجە دابینی دەكات و پێش ئەویش یاسای ئەمنی خۆراك كە ڕۆڵی هەیە لە چەسپاندنی لا مەركەزیەتی بەڕێوە بردن كە تێیدا هاتوە.

    Related News