سەماحەتی حەكیم داوای دابین كردنی پالپشتی كۆمەڵایەتی بۆ حكومەتی سوودانی دەكات
لەڕۆژی 2023-7-13 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك لە گەورەكانی حوسەینیە كەوت لەسەرووی هەمووان گەورەیان بەڕیز حەمید ئەلمترف و بە ئامادەبوونی كۆمەڵێك لە پیاوە دیارەكانی حوسەینییە، لەم دیدارە بیروبۆچوونەكان سەبارەت بە پێشهاتەكانی عێراق و دۆخی سیاسی كرا، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گەورەكانی حوسەینییە ڕۆڵێكی گەورەیان لە مێژووی عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی داگیركەر و دیكاتۆریەت و تیرۆر هەبووە، سەماحەتی گوتیشی عەشیرەت و هۆزەكانی عێراق هۆكاری پاراستنی ئاین و سروشتی كۆمەڵایەتی بوون.
هەروەها گرنگی پاڵپشتیكردنی حكومەتی بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی كرد و ڕوونی كردەوە كە كە ئەو پاڵپشتیە نابێت تەنها لایەنی سیاسی بێت، بەڵكو حكومەت پێویستی بە پالپشتی كۆمەڵایەتیش هەیە، سەماحەتی ئەو بەرپرسیارەتییەی ئاراستەی شێخ و پیاوە گەورەكانی هۆزەكان كرد بۆ ئەوەی ئەو پاڵپشتیە دابین بكەن بۆ ئەوەی خزمەتی هاوڵاتیان بكەن.