• سەماحەتی حەكیم داوای بەشداریكردنێكی ژیرانە لە هەڵبژاردنی داهاتوو دەكات

    2023/ 07 /13 

    سەماحەتی حەكیم داوای بەشداریكردنێكی ژیرانە لە هەڵبژاردنی داهاتوو دەكات

    لەقەزای مەحموودییە لە میوانخانەی حاجی عاید ئەلكلابی، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە رۆژی چوارشەممە بەرواری 2023-7-12 چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی قەبیلەی ئەكلابین و شیخ و پیاوە دیارەكانی قەزای مەحموودیە و چەند بەرپرسێكی كەرتی پەروەردە كەوت كە ئەندامی ڕێكخراوی (نحو عراق تربوی) بوون،  
    سەرەتا سەماحەتی پیرۆزبایی جەژنی غەدیری لێكردن و ستایشی قەزای مەحموودیە و وەستای ڕۆڵەكانی كرد لەڕووبەڕوونەوەی تیرۆر و بنیاتنانی ئەزموونی عێراقیدا، داواشی كرد بەشێوەیەكی كاریگەر و ژیرانە بەشداری هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بكەن، ئاماژەشی بە زۆری ئەو قوربانی و  خوێن ڕشتنەی شەهیدان دا كە بەهۆی خودای گەورە و ئەو هۆیەوە ئێستا بەدۆخێكی سەقامگیر تێپەڕ دەبین.

    سەماحەتی داوای كرد بایەخی زیاتر بە قەزای مەحموودیە بدرێت و خەڵكی لەو زیانانەی بەریان كەوتوە لە ماوەی ڕابردوو قەرەبوو بكرێنەوە، لەبەر ئەوەی قەزای مەحموودیە شوێنێكی كشتوكاڵی و پیشاسازییە، سەماحەتی دووپاتیشی كردەوە كە سەرپەرشتی دامودەزگای پەروەردەیی بنیاتنانی ئەو سیستەمە مەرجێكی سەرەكییە بۆ ئەوەی پڕۆسەی گەشەپێدان بەردەوامی هەبێت، هەروەها جەختیشی كردەوە لەسەر پێشخستنی هەر چوار بڕبڕەی و كۆڵەكەی پرۆسەی پەروەردەیی كە بریتین لە قوتابی و مامۆستا و پڕۆگرام و قوتابخانە، داواشی كرد یاسایەك بۆ خزمەتكردنی پەروەردەیی بەرقەرار بكرێت بۆ ئەوەی هەموو ئەو كێشانە چارەسەر بكات كە ڕووبەڕووی سیستەمی پەروەردە دەبێتەوە و مافەكانیش لەچوارچێوەیەكی یاسایی پارێزراو دەبێت، هەوەرها ئاماەی بە بابەتی پاراستنی قوتابخانە و مامۆستا لە هەموو فشارە كۆمەڵایەتیەكان كرد و لەگەڵ گرنگی بەرپاكردنی شۆڕشێكی لە ڕووی پەروەردەوە.


    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە سەقامگیری ئێستا زۆر گرنگە و پێویستە بۆ سەقامگیرییەكی بەردەوام هەمیشەیی بگۆڕدرێت، گوتیشی عێراق لە دۆخێكی سەقامگیری سیاسی و كۆمەلایەتی و ئەمنی دا تێپەڕ دەبێت و بە ئامادەبوونی هاوپەیمانێتی دەوڵەت لە ڕووی سیاسی و تێكشكاندنی تیرۆر و گەڕانەوەی تەبایی كۆمەڵگا و نەمانی هەستیاری مەزهەبی و نەتەوەیی و ناوچەگەری تێدا بەدی دەكرێت.

    سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە ڕكابەری داهاتوو ئابووری دەبێت و خۆی لە زیادكردنی سەرچاوەكانی بەرجەستە دەكات، دووپاتیشی كردەوە كە كارەبا سەرەتایەكە بۆ پێشخستنی بەرهەم هێنان لە كەرتێكیدا و ئاماژەی كرد كە كەرتی كارەبا هەنگاوێكی باشی بڕیوە لەبواری بەرهەمهێناندا و چەندین پرۆژەی گرنگ هەن بۆ دابین كردنی غاز و سووتەمەنی تایبەت كە گەشبینین بەوەی سوودی باشیان دەبێت، بۆ كۆتایی پێ هێنانی ئەو مەینەتییە دوور و درێژە.

    سەماحەتی حەكیم هۆشداری دا لەمەر ئەو لادانە هزرییانەی بەسەر كۆمەڵگای ئێمە سەپێندراون و داوای كرد هەڵوەستەیەكی سەرتاپایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بكرێت و ئەوەی خستە ئەستۆی دامودەزگاكانی پەروەردە بۆ ئەوەی خەڵك لەم بوارە هۆشیار بكەنەوە، لەكۆتاییدا سەماحەتی داوای كرد بەشێوەیەكی كاریگەر و ژیرانە لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بەشداری بكەن و ڕوونیشی كردەوە كە هەڵبژارددنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان گرنگە لەبەر ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگای بەهێز واتای دروستكردنی پارێزگایەكی بەهێزی هەیە، كە بتوانێت هەموو تواناكان و بودجە بۆ پێشخستن و گەشەپێدانی پارێزگاكە بقۆزێتەوە، هەروەها هەمووانی ئامۆژگاری كرد كە بلیتی بایۆمەتری وەرگرنەوە و نوێی بكەنەوە لەبەر ئەوەی ئەوە مەرجی سەرەكییە بۆ بەشداری كردن لە هەڵبژاردنەكاندا.

    Related News