سەماحەتی حەكیم چاوی بە ئەمینداری گشتی حزبی ئیسلامی عێراقی دەكەوێت و داوا دەكات سوود لەو سەقامگیریەی ئێستا وەربگیرێت
لەبەیانی ڕۆژی سێشەممە بەرواری 2023-7-11 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕیز ڕەشید ئەلعزاوی ئەمینداری گشتی حزبی ئیسلامی عێراقی كەوت و لەم دیدارە باس لە دۆخی سیاسی عێراق و ڕێگا چارەكانی پاڵپشتی كردنی حكومەت بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی كارەكانی كرا.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر گرنگی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و دابین كردنی هەلی كار و داوای كرد ئەو سەقامگیرییەی ئێستا بەرقەرارە سوودی لێوەربگیرێت بۆ ئەوەی بچن چارەسەری ڕاستەقینە بۆ هەندێك كەیسی سیاسی بدۆزنەوە كە تا ئێستا تێك ئالقاوە و بێ چارە ماوەتەوە، ڕوونیشی كردەوە كە دەبێت قەیڕانی كۆچكردن بەكۆتا بێت و چەختیشی كردەوە كە دەبێت هەموو لە چارەسەری كۆمەڵایەتی ناوچە ئازادكراوەكان ئامادەبن.