• سەماحەتی حەكیم چاوی بە باڵێۆزی ڕووسیای ئیتحادی كەوت

    2023/ 07 /09 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە باڵێۆزی ڕووسیای ئیتحادی كەوت

    بەیانی رۆژی یەكشەممە بەرواری 2023-7-9 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز ئالبرۆس كۆتراتشیف باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق كەوت و لەم دیدارەدا پەیوەندی دوو قۆڵی هەردوو وڵات و پێشهات و دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە عێراق ئێستا دۆخێكی سەقامگیری هەیە، كە پێشتر بەخۆیەوە نەبینیوە، زۆریش گرنگە كار لەسەر ئەوە بكرێت تا ببێتە سەقامگیرییەكی بەردەوام، هەروەها ستایشی لێكنزیكبوونەوەی وڵاتانی دەوروبەری كرد و داواشی كرد كە قەیڕانەكان سفر بكرێنەوە تا ناوچەكە بتوانن چێژ لە خێرو بێرەكانیان وەربگرن، ڕوونیشی كردەوە كە هەوڵەكانی حكومەت لە پێشخستنی كەرتی ئابووری و و هێنانی وەبەرهێنەرانی دەرەكی سەركەوتوو بوو.

    Related News