سەماحەتی حەكیم.. بەقەراربوونی بودجە دەبێتە هۆكاری بەجووڵە خستنی پڕۆژە ستراتیجیەكان و پڕۆژەكانی گەشەپێدان
لەرۆژی یەكشەممە بەرواری 2023-7-9 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز محەمەد وەلید ئیسماعیل باڵێۆزی میسر لە بغدا كەوت، لەم دیدارەدا باس لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی هەردوو وڵات و چۆنیەتی پێشخستنی بۆ پاراستنی بەرژەوەندی هەردوو گەلی دۆست.
سەماحەتی داوای كرد سوود لە ئەزموونی میسر لە بواری ئاوەدان كردنەوە و گەشەپێدان وەربگیرێت و دووپاتی كردەوە كە عێراق دەرگاكانی بۆ كۆمپانیا میسرییەكان كراوە دەبێت، هەروەها ڕوونی كردەوە كە بەرقەرار بوونی بودجە بۆ سێ ساڵ دەبێتە هۆكاری ئەوەی خزمەتگوزاری باشتر پێشكەش بكرێت و هەموو پڕۆژە گەورەكان و پڕۆژە ستراتیجییەكان بە جووڵە دەخات.