• سەماحەتی حەكیم داوای ڕێكخستنی یاسا گرنگەكان لە تەشریعاتی داهاتوو دەكات

    2023/ 07 /08 

    سەماحەتی حەكیم داوای ڕێكخستنی یاسا گرنگەكان لە تەشریعاتی داهاتوو دەكات

    لەڕۆژی پێنجشەممە بەرواری 2023-7-7 بەرێز عەمرا حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز موحسن مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران  و بەڕێز حسێن عەرەب ئەنجامی ئەنجومەن كەوت و لەم دیدارە سەرەتا پیرۆزبایی جەژنی غەدیریان لە یەكتر كرد و سەماحەتی داوای كرد ئامادەكاری بۆ یەكلایی كردنەوەی تەشریعی داهاتوو بكرێت و یاسا گرنگەكان و ستارتیجییەت و یاساكانی پەیوەست بەهاولاتی ڕێكبخرێن بەشێوەیەك كە پێداویستیەكانی هاولاتیان لە سەرووی هەموو كارەكان بێت.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە ڕۆڵی چاودێری ئەنجومەنی نوێنەران بەشێوەیەك بێت كە لەگەڵ كارەكانی حكومەت و ڕیزبەندی ئەو كارانە بگونجێت، جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی بەردەوام بوون و هاوكاری و هەماهەنگی لەنێوان هەردوو دەستەڵاتی جێبەجێكاری و دادەوەری هەبێت.

    Related News