• سەماحەتی حەكیم پیرۆزبایی دامەزراندن لە ئێزگەی كۆماری عێراق دەكات

    2023/ 07 /03 

    سەماحەتی حەكیم پیرۆزبایی دامەزراندن لە ئێزگەی كۆماری عێراق دەكات

    لەمیانەی گەشتەكەی بۆ دامودەزگاكانی تۆڕی میدیایی عێراقی، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕوتی حیكمەی نیشتمانی لە ڕۆژی 2023-7-3 هەڵوەستەیەكی لە ئێزگەی كۆماری عێراق هەبوو، سەماحەتی پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی لە كۆنترین و دێرینترین ئێزگەی عێراق و دووەمین ئێزگە لەسەر ئاستی ولاتانی عەرەبی كرد و باسی ئەو چانسە میدیاییەی كرد كە ئەو ئێزگەیە بۆ گەیشتن بە عێراقییەكان دابینی دەكات بەتایبەتی لەنێو ئۆتۆمبیلەكان و لەنێو ماڵەكان و كارگە و شوێنە بازرگانییەكان، ڕوونیشی كردەوە كە ئەو ڕۆڵێكی پێشەنگی لە لەنێو ئێزگەكان هەیە.
    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە بوونی ئێزگەیەكی لەو ئاست و سەنگە و ئەو مێژووە و بەو دەستكەوتە چانسێكی گەورەیە بۆ ئەوەی دەنگی ئەرێنی و بڵاوكردنەوەی گەشبینی و و پتەوكردنی سەركەوتنەكان، هەروەها رۆلی ئێزگە لە چارەسەركردنی كێشە كۆمەڵایەتییەكان و كێشە فیكرییەكان بەشێوازێكی نەرم و نیانتا بەهەموو لایەك بگات.

    Related News