سەماحەتی حەكیم ستایشی پێشكەوتنی بەرچاوی ستۆدیۆكانی تۆڕی میدیایی عێراقی دەكات
لەمیانەی سەردانەكەی بۆ تۆڕی هەواڵی میدیای عێراقی، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی سەردانێكی ستۆدیۆكانی تۆڕەكەی كرد و لەم گەڕانەی لە ڕۆژی 2023-7-3 بەڕێزیان ستایشی ئەو پێشكەوتنەی كرد كە بەسەر ستۆدیۆكان هاتوە، ڕووكیشی كردەو كە ڕێز و پێزانینی زۆری بەو تۆڕە میدیاییە و كارمەندان و فەرمانبەرانی هەیە و رێز لە رۆڵیان دەگیرێت لە گەیاندنی زانیاری ورد و ڕاست بۆ خەڵك.
سەماحەتی ڕوونی كردەوە كە ڕاگەیاندن دەروازەیەكە بۆ ئەوەی بەدی هێنانی دیدی دروست سەبارەت بە ڕژێمی سیاسی و گۆڕانكارییە ئەرێنیەكان، داواشی كرد تۆڕەكە بەرامبەر بە دەزاگانی ڕاگەیاندنی دیكە كراوە بێت بۆ ئەوەی دیدێكی عێراقی لەسەر تێڕوانینی عێراقی بۆ پرۆژەی عێراقی هەبێت.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە، كە ئەو سەردانە بەڵگەی پێزانینە، گوتیشی لەو سەردانە چەندین پێشنیار تاوتوێ كران و لە لایەن كارگێری و كارمەندان سەدای باشی هەبوو، داواشی كرد یاساكانی تۆڕەكە و تایبەتمەندییەكان تەواو بكرێن، هەروەها ستایشی كەنەڵەكانی پێكهاتەكانی كرد وەك (ئەلحوریە، ئەلتوركمانییە، ئەلسریانییە) كرد و دووپاتی كردەوە كە زۆر گرنگە بۆ ئەوەی تیشكدانەوەی ڕۆشەنبیری پێكهاتەكانی عێراقی بەی بكرێت و ڕوونیشی كردەوە كە ئەو فرەییە سەرچاوەی دەوڵەمەنمدبوونی ڕۆشەنبیری عێراقە.