سەماحەتی حەكیم داوا لە ژنان دەكات پاڵپشتی ژنان بكات لەبەر ئەوەی باشترین نوێنەرن بۆ ئەوان تا بەرگری لە مافەكاتیان بكەن
لە دیداری شاندێكی سەركردەكانی ژنان لە هەردوو دەستەڵاتی جێبەجێكاری و تەشریعیدا و بە ئامادەبوونی هیام یاسری وەزیری پەیوەندییەكان و ئیڤان فایەق جابر وەزیری كۆچ و كۆچبەران بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە ڕۆژی سێشەممە بەرواری 2023-7-4 لەگەل شاندەكە باسی پێشهاتی سیاسی و دۆخی عێراق كرا، هەروەها گوێبیستی بۆچوونی سەركردەكانی ئافرەتان بوو سەبارەت بە كاركردن بۆ ئەوەی ژنانیش بتوانن ڕۆڵی سەركردایەتی لەچەند شوێنێكی گرنگ بگێڕن، داواشی كرد ئافرەتانی عێراق لە كۆڕ و چالاكییە نێو دەوڵەتییەكان و سیاسییەكان ئامادەبوونیان هەبێت.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە لەسەر یاسای پاراستنی كۆمەڵایەتی خێزانان دوای ئەو گۆڕانكارییانەی بەسەر هات و جەختی لەسەر پالپشتی كردنی ئافرەتان كردەوە و گوتی پاڵپشتی ژن بۆ ژن گرنگە چونكە باشترین نوێنەرە بۆ ئەوەی داكۆكی لە مافەكان و بەرژەوەندییەكانی بكات.
سەماحەتی داواشی كرد ژنان لە هەڵبژاردنی داهاتوو ئامادەبوونیان هەبێت و دووپاتی كردەوە كە دەبێت ئەو ژنەی خۆی هەڵدەبژێڕیت پارێزراو بێت و جختی لەسەر پاراستنی خێان كردەوە بەتایبەتی منداڵ و خەڵكی بەساڵاچوو بەشێوەیەك كە مافی پارێزراو بێت و پێگەی لە نێوان خێزاندا پتەوتر بكرێت.