گوتەی بەڕێز حەكیم ئەلئەمین، ئەمینداری گشتی دەزگای ئەلحەكیم كە لە خولی 53 ئەنجومەنی ئابووری و كۆمەڵایەتی لە نەتەوە یەكگرتوەكان گوترا ئاسەوارە نەرێنیەكانی گۆڕانكارییەكانی كەش و هەوا لەسەر مافی مرۆڤ
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەڕێز سەرۆك
خانمان و ئامادەبوانی بەڕیز
گۆڕانكارییەكانی كەش و هەوا هەڕەشەیەكی تەواو و ڕاستەقینەی لە كۆمەڵێك مافەكانی مرۆڤ هەیە، لەوانە مافی ژیان بەسەر بردنیش دەگرێتەوە، مافی بەدەستهێنانی ئاو و مافی خۆراك بەدەستهێنان ومافی تەندروستی و هەبوونی ماڵ و مافی رۆشەنبیری و مافی گەشەسەندن.
ئێستا هەموو جیهان لە بەرزترین ڕێژەی مەترسیدایە بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی قەتیسبوونی گەرمی و غازات ئەگەر چارەسەری ئەو دۆخە لە 10ساڵی ئایندە نەكرێت ئەوا مرۆڤایەتی لە مەترسییەكی ڕاستەقینە دادەبێت.
گۆڕانكارییەكانی كەش و هەوا جا چ بەهۆی هۆكاری سروشتی بێت یان بەهۆی مرۆڤ بێت ئەوا كاریگەرییەكانی كاریگەری لەسەر هەموو مرۆڤایەتی هەیە بێ هیچ جیاوازییەك، بەڵام هەمیشە وڵات و كۆمەڵگا هەژارەكان دەكەونە ژێر زۆرترین كاریگەری كە هەڕەشە لەهەموو مافە سەرەكییەكان دەكات.
نەتەوە یەكگرتوەكان عێراقی لەیەكێك لەو وڵاتانە هەژمار كردوە كە دەكەونە ژێر زۆرترین كاریگەری بەهۆی گۆڕانی كەش و هەوا و نزیكەی یەك لەسەر پێنجی خەڵكی عێراق لەشوێنی وا دەژین كە بەدەست كەم ئاوی دەناڵێنن.
لەهەردوو ساڵی 2022-2023 دژوارترین سات بووە لە ڕووی بێ ئاوی و بەرزبوونەوەی ڕێژەی وشكانی و ڕەشەبای خۆڵاوی كە وایكرد زۆر لە دانیشتوان و جوتیاران ناوچەكانیان بەجێبهێلن.
ئێمە داوا دەكەین مافی نیشتەجێبوونێكی گونجاو بكرێتە یەكێك لە گرنگترین كارە ستراتیژییەكان بۆڕاهاتن لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی كەش و هەوا وسووك كردنی كاریگەری و پاراستنی كۆكەڵگای ناوخۆیی و كە ڕووبەڕووی ئاسەواری ڕاستەوخۆی ئەو گۆڕانكارییانە دەبێت، هەروەها چارەسەری مەترسیەكانی كێشە كۆمەڵایەتییەكان دەكات كە بەهۆی گۆڕانكارییەكانی كەش و هەوا و چارەسەری وشكەساڵی و سەحراوی بوونی زەوی زیاتر دەبێت و پێویستە وەك پلانی بەرەنگاربوونەوە كشتوكاڵ ئەكتیڤ بكرێت ووەبەرهێنان زیاتر بكرێت و دارستان زیاتر بكرێت تا ژمارەی ڕەشەبا خۆڵاویەكان و سەحراوی بوون و وشكەساڵی لە ساڵی 2025 كەم بكرێتەوە، بۆ ئەوەی لەو ساڵە ساڵێك بێت دیاردەی قەتیس بوونی گەرمی و غازات نەمێنێت و پێویستە سندوقێكی نێودەولەتی بۆ پێشكەش كردنی پالپشتی هونەری و دارایی دروست بكرێت بۆ چارەسەری كاریگەری گۆڕانكارییەكانی كەش و هەوا لەسەر مافی مرۆڤ لە جیهان و پەیڕەوكردنی سیاسەت و دادپەروەری كەش و هەوا وە ستراتیژێكی پەیوەست كراو بە وڵاتان.
دەزگای حەكیم كار لەسەر بەدی هێنانی ئەو ئامانجانە كار دەكات
عەمار ئەلحەكیم
ئەمینداری گشتی دەزگای ئەلحەكیم