سەماحەتی حەكیم داوا دەكات زانكۆیەكی تایبەت بە ڕاگەیاندن بەڕێگا وپرۆگرامی تازە بكرێتەوە
لەچوارچێوەی سەردانەكەی بۆ تۆڕی هەواڵی ڕاگەیاندنی عێراقی، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە رۆژی دووشەممە بەرواری 2023-7-3 چاوی كەوت بە بەڕێز دكتۆر نەبیل جاسم سەرۆكی تۆڕەكە و چەندین بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەكانی، لەك دیدارەدا سەماحەتی باسی سروشتی دۆخی عێراق و ئەو ڕكبابەرییانەی كرد كە لەگەڵ گۆڕانكارییەكان ڕوبەڕووی هاتوەتەوە، لەگەڵ ئەو دیدە هەڵەیەی لەەسر ئەزموونی عێراق هەبووە، ڕوونیشی كردەوە كە هۆكاری شراوەی ناوخۆی و دەرەكی هەبوون بۆ ئەوەی ئەو تاقیكردنەوە عێراقییە لە بێشكەوە لە بار ببەن، داواشی كرد زانكۆیەكی تایبەت بۆ ڕاگەیاندن بەشێوە و پرۆگرامی مۆدێرن كە لەگەڵ ئەو پێشكەوتنە بگونجێت بكرێتەوە.
سەماحەتی گوتیشی عێراق ڕووبەڕووی ماكینەیەكی ڕاگەیاندنی زەبلاح هاتوەتەوە كە هەمیشە شتە خراپ و نەرێنینەكان دەخنە پێش چاو و كارە ئەرێنی و باشەكان دەشارنەوە،داخیشی خواست بەهۆی ئەوەی چەندین كەسایەتی سیاسی و خەڵكی ناسراو بوونە قوربانی ئەو هێرشە، دووپاتیشی كردەوە كە شەڕی داعش وێستگەیەكی گرنگ بوو بۆ ئەوەی نادروستی و درۆیەكانی ئەو قسە و بۆچوونانە ئاشكرا بكات، هەروەها گوتیشی گردبوونەوەی هەمووان لە دەوری پرۆژەی نیشتمانی و دەستكەوتەكانی بەدەست هاتوون، بەرهەمی دیموكراتیەتی ئێستایە.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە عێراق ناكۆكی و كێشە و ململانێی سیاسی و كۆمەڵایەتی تێپەڕ كرد و ڕونیشی كردەوە كە عێراق ئێستا دۆخێكی سەقامگیر و ئارامی بەخۆیەوە بینیەوە كە پێشتر نموونەی نەبووە، هەروەها توانی بەكاتێكی پێوانەیی بەسەر زۆر لەكێشە كۆمەڵایەتیەكان زاڵ بێت.
سەماحەتی ئاماژەی كرد كە هاوپەیمانێتی دەوڵەت یەكێك لە هۆكار و بنەماكانی ئەو پێشكەوتن و سەقامگیرییە سیاسییە و پێشكەوتنی بیناسازی و گەشەسەندنە، ڕوونیشی كردەوە كە خوێندنەوەی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەكە وۆر گۆراوە و ئێستا هەموو بە چاوی سەرسامییەوە لە عێراق دەڕوانن.
سەماحەتی حەكیم كردنەوەی گرێكوێرەكان و ڕوونكردنەوەی ڕاستییەكانی خستە سەرشانی ڕاگەیاندن و كارمەندانی و داواشی كرد زانكۆیەكی تایبەت بە ڕاگەیاندن دابمەزرێت كە پرۆگرامی مۆدرێرنی ڕاگەیاندنی تێدا بگوترێتەوە، ئاماەشی بە گرنگی ڕاگەیاندن لە قۆناغی داهاتوودا كرد.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر بڵاوكردنەوەی شتە ئەرێنی و باشەكان و گەشبینی و داواشی كرد كەناڵێكی تایبەت بە ئابووری كە پەیوەست بێت بە هەواڵی پرۆژەكان و ئاوەدانكردنەوە و ببێتە دەروازەیەك بۆ سەرنج ڕاكێشانی وەبەرهێنەرانی ناوەو دەرەوەی عێراق.
سەماحەتی دووپاتیشی كردەوە كە درامای عێراقی گرنگە بۆ ئەوەی دەستكەوت و كارە ئەرێنیەكانی كۆمەڵگای عێراقی بخاتە ڕوو و داواشی كرد كە شارێكی ڕاگەیاندن بۆ درامای عێراقی ئەنجام بدرێت تا هونەرمەندی عێراق لەباوەش بگرێت و پاڵپشتی بكات و دۆخ بەرەوباشی ببات.