• سەماحەتی حەكیم چاوی بە بەڕیز باقر جەبر زوبێدی دەكەوێت

    2023/ 07 /02 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە بەڕیز باقر جەبر زوبێدی دەكەوێت

    لەئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە بەرواری 2023-7-2 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز باقر جەبر زوبێدی سەرۆكی ڕەوتی دەستكەوت (انجاز) كەوت و هەردوولا پیرۆزبایی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزیان ئاڵوگۆڕ كرد و دواتر باسی چەندین وێستگەی گرنگی هاوبەشیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕژێمی دیكاتۆری و بنیاتنانی تاقیكردنەوەی تازەی عێراق كرد.

    سەماحەتی لەگەڵ زوبێدی بۆچوونەكانی ئاڵوگۆر كرد سەبارەت بە دۆخ و پێشهاتە سیاسییەكانی ڕێرەوی حكومەت لە پێشكشكردنی خزمەتگوزاری و جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومی، ڕوونیشی كردەوە كە عێراق ئێستا لە دۆخێكی سەقامگیری دایە كە پێشتر ئەوەی بەخۆیەوە نەبینیوە، بۆیە پێویستە هەمووان پاڵپشتی ئەو دۆخە بكەن و هەوڵ بدەن بیكەن بە سەقامگیرییەكی هەمیشەیی.
    سەبارە بە ولاتانی دەوروبەر سەماحەتی ڕۆڵی گرنگی عێراقی بەگرنگ وەسفكرد لە پرۆژەی لەیك نزیككردنەوەی نەیارەكانی ناوچەكەدا.

    Related News