• سەماحەتی حەكیم چاوی بە دكتۆر عادل عەبدولمەهدی كەوت

    2023/ 07 /02 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە دكتۆر عادل عەبدولمەهدی كەوت

    سەرلەبەیانی رۆژی یەكشەممە بەرواری 2023-7-2 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە دكتۆر عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیریانی پێشووتری عێراق كەوت، لەم دیدارە هەردوو لا دوای پیرۆزبایی كردنی هاتنی جەژنی قوربان لە یەكتری باسی چەندین تەوەری گرنگیان سەبارەت بە دۆخ و پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكەیان كرد.
    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە بەرقەرار بوونی بودجەی گشتی بۆ سێ ساڵ جێی ستایشە و بەرپرسیارێتی پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری و پێشخستنی بواری خزمەتگوزاری خستە ئەستۆی  بەرپرسان و پارێزگاران و داوای كرد ئەو سەقامگیرییەی ئێستا هەیە درێژەی پێ بدرێت تا ببێتە سەقامگیرییەكی هەمیشەیی و بەردەوام.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە عێراق یەكەم سوودمەند دەبێت لە سفركردنەوەی قەیڕانەكانی ناوچەكە و ستایشی ڕۆڵی حكومەكانی پێشووی عێراقی كرد كە ڕێگا خۆشكەر بوون بۆ ئەوەی نەیارەكانی ناوچەكە لەیەك نزیك ببنەوە و حكومەتی ئێستاشی بە هەنگاوی كردەیی پشت قایمتر كرد.

    Related News