• دەقی گوتەی سیاسی نوێژی جەژنی قوربانی پیرۆز 1444 هیجری- 2023 م

    2023/ 06 /29 

    دەقی گوتەی سیاسی نوێژی جەژنی قوربانی پیرۆز 1444 هیجری- 2023 م

    بەناوی خوای گەورە و میهرەبان


    دروود و بۆ خودای گەورە و سڵاو خودا لە سەیدمان محەمەد و كەسە پاكەكان و یاوەرە بەبەرهەمانی

    حەجی مرۆڤی تەواو تەنها بە كۆتایی فەرزەكان بەكۆتا نایەت، بەڵكو لەدوای گەڕانەوەی لە مەككە بۆ ماڵەكەی و بۆ نێو كەس و كار و كۆمەڵگەكەی دەستپێدەكات، لێرە كاریگەری مەعنەوی و ڕاستەقینە لەسەر بەجێگەیاندنی ئەو فەرزە كە بە ڕوكنێكی سەرەكی ڕوكنەكانی ئیسلام هەژمار دەكرێت بەهەموو مانای ئەو وشەیە لە پەند و وانەی گەورە و مەزن بەرجەستە دەبێت،

    لێرە پێویستە لەسەرمان كە ئیلهام لەو مانگە پیرۆزەو ئەو فەرزە مەزنە وەربگرین بۆ دیاری كردنی چەندین ڕێرەوی سەرەكی سەبارەت بە مانای چاكسازی و بنیاتنانی كۆمەڵگا وەربگرین بەشێوەیەك كە خزمەتی وڵاتە موسڵمانەكانمان بكات و ئامانجی دیاری كراو بپێكین تا ببینە جێی باوەڕی ئەو نەتەوەیە كە داوای خێرو سەركەوتن لە دونیاو ئاخیرەت دەكات.

    لەگرنگترین ئەو ڕێرەو و پەندە گەورانە ئەوانەی خوارەوەیە:
    یەكەم: یەكگرتن و تەبایی .. سەبر و بەزەیی

    ئەو چوارینەیەی ڕەوشت گرنگترین پێكهاتەكانی یەكگرتنی كۆمەڵگا هەژمار دەكرێت و لەگەڵ نەمانی دووبەرەكی و فیتنە و شەڕو ململانێ دروست دەبێت و ناكۆكی دەكەوێتە نێوان برا لەگەڵ برایەكەی لە یەك نیشتماندا.

    ئێمە لە عێراق چاك ئەو بابەتە دەزانین، دەزانین كاریگەری شەڕ و ناكۆكی نێوان ڕۆڵەكانی یەك وڵات چییە، هەوڵ دەدەین لە هەموو جووڵە سیاسییەكانمان ئەو چوارینە و ڕۆلەكەی دووپات بكەینەوە لە پتەوكردنی یەكبوونی نیشتمان و تەبایی كۆمەڵایەتی.
    ئەوانە كلیلی ئاوەدانكردنەوە و بنیاتنان و سەقامگیرین لە وڵاتێكی وەك عیراق كە چەندین نەتەوە و مەزهەب و ئاینی لەخۆوە گرتوە.
    حكومەت و پەرلەمان و هێزە سیاسییەكان پەیوەستن بە پابەندبوون بە پڕۆگرامی یەكبوون و تەیابیی و سەبر و بەزەیی
    هەرچەند ناكۆكی بێتە نێوانمان، ئەوا ئەو كاتە لە پێشخستنی وڵات و پتەوكردنی سەقامگیری و گەشەپێدانی پاشەكشە دەكەین.
    هەركاتێك لە قسە و هەڵوێست یەك بین، ئەوا ڕێگا نادەین لە دەرەوە كۆنترۆڵمان بكەن
    كاتێك لە دڵەوە یەك دەگرین پێش عەقڵمان ئەوا ناكۆكی ناتوانێ بێتە نێوانمان
    كاتێك سەبر لەسەر ڕكابەرییەكان و ئاستەنگەكان دەگرین ..بەهێزتر دەبین و سەردەكەوین
    كاتێك لەگەڵ یەك بەزەیی دەبین، ڕەحمەت و پیرۆزی دەمانگرێتەوە
    ئەو كاتە دەتوانین كۆمەڵگایەكی باش و میللەتێكی بەهێز بنیات بنێین كە هیچ ڕەشەبایەك نەتوانێت بیهەژێنێت.
    لێرە پەیامەكەم ئاراستەی كەس و كارم و براكانم بەتایبەتی گەنجەكان دەكەم

    گوێ لە گوتاری ناكۆكی و شەڕانگێزی مەگرن
    ڕێگا مەدەن  قسە و قسەلۆك و فیتنە و تۆقاندن  بێتە نێوانتان
    مەچوونە پاڵ ئەوانەی زاڵمن و گەندەڵن و پەیام و ڕێكەوتنەكان دەشكێنن
    هیوا بەخش بن و گەشبینی بڵاوبكەنەوە بۆ هەركوێیەك چوون
    ڕووبەڕووی ڕكابەری و سەختییەكان ببنەوە بە ئیرادەیەكی بەهێز و خۆشەویستی نیشتمان

    پاڵپشتی براكانتان رۆڵەكانی گەل و نیشتمان بكەن بە ئامۆژكاری و نموونەی باش، ڕێگا مەدەن نیەتی گڵاو یاری بەئێوە و ئەمنی وڵات و داهاتووتان بكات.

    عێراق هی ئێوەیە، داهاتووی لەبەر دەستی ئیوەیە، ئەمن و سەروەری ئەمانەتێكە لە گەردەنی ئێوەیە، ئێوە كەسی عێراقن وئەویش كەسی ئێوەیە.

    دووەمین: باری ئابووری پێشەنگی كاری سیاسییە

    بودجەی وڵات بۆ سێ ساڵی داهاتوو بڕیاری لەسەر درا، ئەوەش كارێكی جیاوازە لەگەڵ سەرجەم بودجەكانی ڕابردوو، هێزە سیاسییەكان لەسەر ئەو هەنگاوە ڕێكەوتن بۆ ئەوەی پاڵپشتی سەقامگیری حكومەت بكەن بۆ ئەوەی لەڕێگای خۆی بەردەوام بێت بۆ ئەوەی چاكسازی ئابووری وڵات باش بكات، بەتایبەتی گەر بزانین كە بەشێكی زۆری بودجەكە بۆ ئەوەیە كەپرۆژەی وەبەرهێنانی گەورە و پرۆژە پەككەوتوەكان ئەنجام بدرێت، ئەوەش هەلێكی گەورەیە بۆ حكومەت كە دەبێت بە باشترین شێوە بقۆسترێتەوە.

    ناكرێت بێ سەقامگیری سیاسی و دارایی بنیات نان و چاكسازی بكرێت، بۆیە هیچ بەهایەك بۆ كاری سیاسی نابێت گەر بەرژەوەندیەكانی گەل دابین نەكرێت بۆ ئەوەی ژیانێكی باشی شایستەیان بۆ دابین بكرێت.
    ئەمرۆ .. دوای ئەوەی چەندین هەنگاوی درێژمان لە بنیاتنان و بەردەوامی كردەیی سیاسی بڕی كە هەموو شتەكانی كۆمەڵگای عێراقی بەپێی گرنگی لەبەر چاو گرتوە.
    ڕژێمی سیاسی وێرای ئەو هەموو لەرزینە بەهێزانەی بەخۆیەوە بینی ، توانی خۆڕاگر بێت و لەسەر تەواوكردن و بنیاتنانی ڕژێمێكی دیموكراتی یەكگرتوو كە یاسا و دەستوور بەقەرارە بەردەوام بێت.
    گۆران بەرەو پڕۆسەی ئابووری و تیشك خستنە سەر هەوڵە سیاسی و جێبەجێكارەكان بۆ سەركەوتنی ئەو پڕۆسە گەورەیە دەبێت بەسەر هەموو دام دەزگایەكانی دەوڵەت بڵاوكرێتەوە.
    پێویستە سیاسەتی دەرەكی بەرەو ئامانج و بنەماكانی پرۆسەی ئابووری كار بكات
    پێویستە بەرنامەی سیاسی و هەڵبژاردن دەروازەیەك بێت بۆ بنەماكانی ئابووری و ئاسۆی و  مەودای.
    پێویستە پێوەرەكانی هەڵسەنگاندنی حكومی و پەرلەمانی لەسەر دەستكەوتەكانی پڕۆسەی ئابووری و پلانەكانی هەڵسەنگاندنی بۆ بكرێت.
    پێشەنگی كارەكانمان ئابووریە
    پلانەكانمان دەبێت ئابووری بێت
    بەرنامەكانمان دەبێت ئابووری بێت
    لەبەر ئەوەی ڕكابەری و مەترسییەكانی ئابووری لە ماوەی داهاتوودا زۆر گەورە و كاریگەر دەبێت و ناتوانین بێ خۆئامادەكاری پێشینە ناتوانین ڕووبەڕووی ببینەوە، دەتوانین ئەو مەترسییانە بۆ هەلی ڕاستەقینە بۆ وەبەرهێنان و سەركەوتن بیگۆڕین.

    لەوانەیە لەسەر سروشتی پلان و شێوازی جێبەجێكردنی كۆك نەبین، بەڵام گرنگ ئەوەیە كە رێكەوتن لەسەر ئەوە هەیە كە ئەو پڕۆسەیە ببێتە پێشەنگی كارەكانی حكومەت و كاری ڕۆژانەی حكومەت و پەرلەمانیش.

    سەرەڕای ئەو ڕكابەری و ئاستەنگە گەورانە، چانسێكی گەورەمان بۆ وەبەرهێنان و بنیاتنانی ئابووری هەیە.
    چانسی وەبەرهێنانی كشتوكاڵیمان هەیە
    دەستی كاركەرمان هەیە..
    ئێمە ئەزموونی پیشەسازی كەڵەكەبوومان هەیە
    چانسی زۆر باشی گەشتیاری و ئاینی و شوێنەواری و رۆشەنبیریمان هەیە
    چانسی زۆر گەورەمان هەیە بۆسەرنجڕاكێشانی وەبەرهێنەرانی و پارەی دەرەكی بۆ بەرژەوەندی وڵاتەكەمان
    توانایەكی باشمان هەیە بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و وەبەرهێنانی غاز و زیادكردنی داهاتی دراو
    ئێمە وڵاتێكی هەژار نین لە چانسەكانی، تەنها ئەوەی دەمانەوێت ئەوەیە بەڕێگای رسات برۆین بێ وەستان بێ دوودڵی بۆ ئەوەی ئەو هەلە بەردەستانە بقۆزینەوە و ڕووبەڕووی ڕكابەرییەكان بە ڕێوشوێنی دروست و دیدی باش و بەبەرهەم ببینەوە.

    زیاتر لە 600 هەزار قوتابی ئەزموونەكانی شەشی ئامادەیی دەكەن، ئەوەش واتای ئەوەیە دوای چەند هەفتەیەك پەیوەندی بە زانكۆیەكان دەكات، لە میانەی چوارساڵی داهاتوو زیاتر لە نیو ملیۆن گەنج چاوەڕێی هەلی خۆیان دەكەن بۆ ئەوەی كارێكی شایستە بەخۆیان و خەونەكانیان وەربگرن، ئەو ژمارەیەش ساڵ لەدوای ساڵ لە زیادبوون دادەبێت.

    ئایا چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو ژمارە زۆرە بۆ دامەزراندنی حكومەت دەكەین، لەكاتێكدا ئەوە حكومەتی عێراقی نغرۆ كردوە باری گران كردوە و ئێمەشی وك بۆمبێكی دارایی تەوقیت كراو داناوە.

    ئایا دەكرێت لەگەڵ ئەو هەموو توانا گەورانە بە مووچەی سەرپەرشتی كۆمەڵایەتی مامەڵە بكەین؟

    ئێمە هێشتا دەستمان بەو پڕۆسە ئابووریە بەرفراوانە نەكردوە كە دەتوانیت هەلی كار دروست بكات و توانای گەنجەكانمان لەخۆوە بگرێت، ئیمە ڕووبەڕووی تسۆنامیەكی دارایی و ئابووری مەترسیدار لەسەر هەموو عێراقییەكان دەبینەوە.
    بایەخدان و بەپێشەنگكردنی لایەنی ئابووری ئەو ڕاستیە ناشارێتەوە كە لایەنی رۆشەنبیری و كۆمەڵگەیی بەهۆی بیری هەڵە و ڕەوشتی خراپ و دیاردەی ناشرین و مەترسیداری وەك مادەی هۆشبەر و بڵاوبوونەوەی مەترسیداری و كاریگەری كارەسات باری بەسەر كۆمەڵگا و ڕەوشتی گەنجان بەدی كراوە، ڕۆڵەكانمان شایەنی باشترن.


    سێیەم: هاریكاری ئیسلامی و كامل بوونی هەرێمی

    ئاینی ئیسلامیمان هەموو كات داوای كردوە كە كامڵ بوون هەبێت و بەهای برایەتی و هاوكاری كردن بە مەزن دەنرخێنێت، هەروەها داوا دەكات ڕێز لە خەكانی دیكە بگرین و دانی پێ بنێین لە ڕێگای گفتوگۆ و پابەندبوون بە پەیمان و رێكەوتنەكان.

    نەتەوەی ئیسلامی و عەرەبی و گەلانی ناوچەكە زۆر پێویستیان بە پەیڕەویكردنی ئەو بەها و بنەما ڕەسەنانە هەیە لە سیاسەتی نێودەوڵەتی و پەیوەندییەكانیان.

    بەرژەوەندی ڕاستەقینە ئەوەیە كاتێك بەرژەوەندیت لەگەڵ وڵاتان و گەلانی دیكە هەبێت و وڵاتان نابێت لەیەك داببڕێن، ناكرێت وڵاتێك لەسەر بەرژەوەندی وڵاتێكی دیكە بنیات بنرێت، بەرژەوەندی تاكی بەردەوام نابێت و ناتوانێت بەردەوام بێت.

    ئێمە عەرەب و موسڵمانین پێویستە دەست بە ڕەگ و ڕیژەی ڕەسەنمان لە مامەڵەكردن لەگەڵ یەك بگرین
    پێمان هەنگاوێكی خێر بوو گەڕانەوەی كۆماری عەرەبی سووری بۆ پێگەی خۆی لە زانكۆی عەرەبی
    هەروەها بەخێرمان زانی كاتێك پەیوەندی نێوان هەردوو دراوسێ سعوودیە و كۆماری ئیسلامی ئێران گەڕایەوە.

    پێویستە ستاشی ئەو كرانەوە و بەردەوام بوونە بنیات نەرەی عیراق و دەوروبەری عەرەبی و ئیسلامی لەم دواییە بكەین، كە دواتریش چەندین یاداشتنامەی لێك تێگەیشتن و پڕۆژەی ستراتیژی لەنێوان عێراق و چەندین وڵاتانی ناوچەكە واژۆ كرا.
    ئەو كەشە ئەرێنییە لە سروشتی پەیوەندییە نێو دەوڵەتییەكانی ناوچەكە بووەتە دیارترین هەلە مێژوویەكان كە دەبێت بیقۆزینەوە بۆ ئەوەی ستراتیژیەكی هەرێمی دوور مەودا  بۆ بەرژەوەندی گەلانی ناوچەكە بەرقەرار بكرێت.

    نابێت ڕۆڵی عیراق لەبیر بكرێت، عێراق ڕۆڵێكی گەورەی لە نزیككردنەوەی بۆچوونی نەیارەكان هەبوو، ئەوەش رۆڵی خۆیەتی و دەبێت پارێزگاری لەو ڕەوشە بكات.
    بەرژەوەندی عیراق لەوەدایە كە سەقامگیری ناوچەكە بەرقەرار بێت و هاریكاری و كامڵبوونی هەرێمی هەبێت.

    لێرە داوا دەكەین سیاسەتێكی دەرەكی ئاقڵانە و دیراسەكراو پەیڕەوی بكرێت بۆ ئەوەی تواناكان نیشتمان و نێودەوڵەتی بقۆزینەوە بۆ ئەوەی گردبوونەویەمی گەورەی نێودەوڵەتی دابمەزرێنین تا هاوبەشی ستراتیژی لەنێوان عێراق و برایانی لە ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو لەلایەك و لەنێوان وڵاتانی دراوسێ و سەرەكییش لە لایەكی دیكە دروست بكرێت.

    ئەو هاوبەشییانە دەتوانێت هەلی سەركەوتنی گەورە بۆ سەرجەم وڵاتان و گەلانی ناوچەكە دابین بكات، كاتی ئەوە هاتوە لاپەڕەكانی ڕابردوو دابخەین و بەچاوێكی ستراتیژی سەیری  داهاتوو و ڕووبەڕووبوونەوەی ڕكابەرییەكان بكەین و بە زمانێكی یەكگر و شێوازی هاریكاری و ڕوحی كامڵ بوون مامەڵە بكەین.

    بەداخێكی زۆر و بەدڵێكی پڕ لە ژان هەواڵی مۆەڵتدانمان بەكەسێكی نەخۆش لەڕووی دەروونی و عەقڵی  پێگەیشت كە لەرۆژی جەژنی قوربان لە وڵاتێكی ئەوروپی دەیەوێت پەڕتووكی قورئانی پیرۆز بسووتێنێت، ئەوە شتێكی سەیر نییە لە نەخۆشێك كە ئەو هەنگاوە  بنێت، ئەوەی سەیرە ئەوەیە كە وڵاتێكی ئەوروپی مۆڵەت بە كەسێكی لەو شێوەیە بدات لە ژێر پەردە و درۆی ئازادی دەربڕین ئەوە بكات، مۆڵەت بەكەسیك دەدەن بەڵام لەهەمان كاتدا  هەست و ئازادی زیاتر لە ملیارێك و چوارسەد ملیۆن موسڵمان لەسەرتاپای جیهام دەڕووشێنن و عەقیدەیان و هەستیان بریندار دەكەن لە ژێر ناوی ئازادیدا.

    پێویستە ڕۆژئاوا  بە بۆچوونە هەڵەكان و پێوەری دوولایەنەیان لە تێگەیشتنی بەهەڵەی ئازادی دا بچنەوە، ئێمە بە تەنها سەركۆنەی  بابەتی سووتانی قورئانی پیرۆز لە لایەن ئەو كەسە ناكەین بەكو سەركۆنەی ئەو تێگەیشتنە هەڵەیەش دەكەین كەڕێگا دەدات خراپە بەرامبەر ئاین و پیرۆزییەكان و هەست برینداركردنی هەستی خەڵك بەناوی ئازادی  دەكەین، وەك ئەوە كە تەنها كەسێك ئازادی هەبێت و سەرجەم ئومەتی موسلمانان هیچ ئازادی عەقیدەیان نەبێت.

    خوا عێراق و گەلەكەی و گەلەكانی ناوچەكە و جیهان لە هەموو خراپییەك بپارێزێت
    خوا مەرجەعە مەزنەكان بەتایبەتی مەرجەعی باڵا ئیمام سیستانی و هێزە چەكدارەكان و حەشدی شەعبی بپارێزێت و خوا رەحم بە شەهیدان و سەركردەكانی سەركەوتن بكات و ناوچەی عەرەبی و ئیسلامی هەمیشە سەقامگیر و گەشەسندوو و پارێزراو بێت.

    ئەوە باشترین مەولاو پاڵپشتە ..سڵاوتان لێبێت و بەر رەحمەت وبەزەیی خودای گەورە بكەون

    Related News