• سەماحەتی حەكیم چاوی بە باڵیۆزی ئێرانی كەوت و ستایشی چاوپێكەوتنە فەرمییەكانی نێوان ئێران وسعوودیەی كرد

    2023/ 06 /28 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە باڵیۆزی ئێرانی كەوت و ستایشی چاوپێكەوتنە فەرمییەكانی نێوان ئێران وسعوودیەی كرد

    لەرۆژی2023-6-28 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز محەمەد كازم ئال سادق بالیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق كەوت و هەردوولا  پیرۆزبایی جەژنی قوربانیان لە یەكتری كرد و سەماحەتی حەكیم هیوای خواست هەردوو وڵات و گەلی هاوڕێ لە خۆشی و گەشپێداندا ژیان بەسەر بەرن و هەر لەخۆشیدا بن.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێیوستە  گفتوگۆ كردن درێژەی هەبێت بۆ ئەوەی قەیڕانەكانی ناوچەكە سفر بكرێنەوە، هەروەها ستایشی چاوپێكەوتن و سەردانە فەرمییەكانی لەنێوان ولاتانی ناوچەكە كرد و گوتی ئەوە دەیسەلمێنێت كە هەموو كۆكن لەسەر ئەوەی وڵاتانی ناوچەكە بەدوای بەرژەوەندی هاوبەش دەگەڕێن نەك تێك گیربوونی هەڵوێستەكان.

    سەماحەتی  داواشی كرد پەیوەندییە دوو قۆڵیەكانی عیراق و ئێران بەشێوەیەك پێش بخرێن كە لەبەرژەوەندی هەردوو وڵات دابێت، دووپاتیشی كردەوە كە ئامادەكاری دەكرێت بۆ ئەوەی سەردانە ملیۆنییەكانی داهاتوو وەك سەردانی 10ی موحەرم و چلە بە باشی بەڕێوە بچێت.

    Related News