سەماحەتی حەكیم بۆ باڵپۆزی بەریتانی .. ئەمن و سەقامگیری عێراق واتای ئەمن و سەقامگیری ناوچەكە وجیهان
لەبەرواری 2023-6-26 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز ماڕك برایسۆن بالیۆزی بەریتانیا لە عێراق كەوت و لەم دیدارە پەیوەندییە دوو قۆلیەكان و چاكسازی ئابووری و پێگەی عێراق لە سیستەمی عەرەبی هەرێمی و جیهانی و داهاتووی پڕۆژە تازەكانی عێراق خرا بەر باس و تاوتوێ كرا، بەڕێز حەكیم ڕۆڵی بالیۆزی لە عێراق لە كاتی سەرۆكایەتی كردنی نێردەی وڵاتەكەی بۆ عێراق بەرز ترخاندو هیوای خواست لەدوای تەواو بوونی كارەكەی لە عێراق لە كاری داهاتووی سەركەوتوو بێت.
سەماحەتی جەختی لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و بەریتانیا كرد و ڕوونی كردەوە كە عێراق ئێستا دۆخێكی سەقامگیر بەرەو سەقامگیری هەمیشەیی هەنگاو دەنێت و ئەوەش بەرپرسیارێتی هەمووانە بۆ ئەوەی ئەو گۆڕانكارییە بەردەوام بێت، دووپاتیشی كردەوە كە نائارامی دۆخی عێراق وای كردبوو دۆخی ناوچەكە و هەمووجیهانیش تێك بچێت، بۆیە پاڵپشتی عێراق و پاراستنی سەقامگیری دەبێتە هۆی بەرقەرابوونی سەقامگیری لە هەموو ناوچەكەو جیهانیش.
سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە حكومەتی ئێستا زۆر سەرگەرمە لەسەر ئەنجامدانی گۆڕانكاری لە ڕووی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان لێرەش ئاماژەی بە هەنگاوەكانی بودجەی سێ ساڵەی كرد و گوتی كە ئەوە وادەكات كابینەی ئەم حكومەتەی ئێستا هەموو هەوڵی خۆی بدات سەبارەت بە تەواوزكردنی پڕۆژە پەك كەوتوەكان و ئەنجامدانی پرۆژە ستراتیژییەكان.
لەكۆتاییدا سەماحەتی گوتی " سیاسەتی بێ لایەنی و ناوەنگیری بووەتە باشترین چارەسەر بۆ كێشەكانی ناوچەكە و جیهان و ئاماژەی بە رۆڵی عێراق دا لە نزیككردنەوەی بۆچوونی نەیارەكانی ناوچەكە و گوتیشی ئەوە تەنها بۆ نزیكبوونەوەی سعوودیە و ئێران نابێت بەڵكو هەوڵب ۆ سفر كردنەوەی هەموو كێشە وقەیڕانەكانی ناوچەكەش دەدرێت.